نوچه‌نێت- هه‌ولێر
میلیشیای عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق، ره‌خنه‌ی له هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان گرت له‌سه‌ر فه‌رمانگه و دامه‌زراوه فه‌رمییه‌كانی پارێزگای كه‌ركوك و پێیوابوو، كه پێشێل كردنی ده‌ستوره.
نوسینگه‌ی سیاسیمیلیشیاکە له به‌یاننامه‌یه‌كدا گوتی “سه‌رمانسوڕما له ده‌ركردنی ئه‌م بڕیاره له‌لایه‌ن پارێزگاری كه‌ركوكه‌وه، چونكه هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان له‌سه‌ر فه‌رمانگه فه‌رمییه‌كانی كه‌ركوك، پێشێل كردنی ئاشكرای ده‌ستوری عێراقه”.
میلیشیاکە داواشی له یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان كرد، پابه‌ند بێت به هه‌ڵوێسته سیاسیه ره‌سه‌نه‌كانیه‌وه، به تایبه‌تی، كه پارێزگاری كه‌ركوك له سه‌ركرده پله به‌رزه‌كانی ئه‌و حزبه‌یه.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت “له‌كاتێكدا سه‌رمان له‌م ره‌فتاره‌ی پارێزگار سوڕماوه، داوا له سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی ده‌كه‌ین، هه‌ڵوێسته نیشتیمانیه‌كانیان بچه‌سپێنن و په‌نا بۆ ره‌فتاری سه‌پاندنی ئه‌مری واقیع نه‌به‌ن، وه‌ك ئه‌وه‌ی مه‌سعود بارزانی (سەرۆکی هەرێمی کوردستان) ده‌یكات، كه به ئاشكرا خواستی خۆی بۆ جیابوونه‌وه ده‌رده‌خات.
ئاماژه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌كات، كه “ئه‌م داواكاریه‌یان به‌هۆی سوربوونیانه له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیه باشه‌كانیان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی نیشتیمانی و یه‌كپارچه‌یی وڵات”.
نه‌جمه‌دین كه‌ریم، پارێزگاری كه‌ركوك، چەند رۆژی رابردوو بڕیاریدا ئاڵای كوردستان له ته‌نیشت ئاڵای عێراقه‌وه له‌سه‌ر هه‌موو فه‌رمانگه فه‌رمییه‌كانی كه‌ركوك هه‌ڵبكرێت.
