نوچە.نێت
بە بۆنەی رۆژی دایک ، زۆرێک لە هونەرمەندەکان ئاهەنگیان گێرا بۆ ئەو یادە و پیرۆزبایان لە دایکان کرد، بەڵام سەماکار سەما میصری بە رێگەی جیاواز ئەم بۆنە بەسەر ئەکاتەوە وەک ئەوانی تر نامە و پیرۆزبایی نانێرێت بەڵکو لە رێگەی پێگەی تایبەتی خۆی لە تویتر وێنەیەکی خۆی بڵاودەکاتەوە لەسەری دەنوسێت و دەڵێت” لە رۆژی دایکان چیم بۆ دێنن بە دیاری!”، هەر بۆ ئەمەش هەوادارانی بە گاڵتەجار دەیبینن و پێی پێ دەکەنن ، یەک لەوان لە وەڵامدا بۆی دەنوسێت” ناوی ئەو دکتۆرەت بۆ دەهێنین کە نەشتەرگەری روخساری بۆ کردویت”.

