نوچه‌نێت- شه‌فه‌ق نیوز
نه‌جمه‌دین كه‌ریم، پارێزگاری كه‌ركوك، رۆژی چوارشه‌ممه گوتی، هیچ ده‌قێك له ده‌ستوری عێراقدا نه‌هاتووه، بڵێت نابێت ئاڵای كوردستان له كه‌ركوك هه‌ڵبكرێت، ئه‌مه‌ش له وه‌ڵامی قسه‌كانی نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بوو له عێراق “یونامی”.
رۆژی سێشه‌ممه 21-3-2017، یونامی بڕیاری هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستانی له پارێزگای كه‌ركوك به هه‌نگاوی تاكڕه‌وی وه‌سف كرد، كه زیان له پێكه‌وه ژیانی ئاشتیانه‌ی نێوان پێكهاته‌كان ده‌دات.
نەجمەدین كه‌ریم، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا سه‌باره‌ت به بڕیاری به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاڵای كوردستان له‌سه‌ر فه‌رمانگه و دامه‌زراوه‌كانی پارێزگای كه‌ركوك گوتی، له ده‌ستوری عێراقدا هیچ ده‌قێك نییه رێگه له هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان بگرێت، به به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاڵای كوردستان، برایه‌تی نێوان پێكهاته‌كانی كه‌ركوك قوڵتر ده‌بێته‌وه.
هه‌روه‌ها پارێزگاری کەرکوک گوتی، مافی هیچ ده‌وڵه‌تێك نییه ده‌ست وه‌ربداته كاروباری كه‌ركوكه‌وه، ئه‌مه بابه‌تێكی ناوخۆییه و په‌یوه‌ندی به پێكهاته‌كانی پارێزگاكه‌وه هه‌یه”، دووباره‌ش داوای كرده‌وه، ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك په‌له بكات له په‌سند كردنی بڕیاری هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان له پارێزگای كه‌ركوك، گوتیشی “مافی خۆمانه ئاڵای خۆمان به‌رز بكه‌ینه‌وه، كه نوێنه‌رایه‌تی گه‌لی كوردمان ده‌كات”.
هه‌فته‌ی رابردوو نه‌جمه‌دین كه‌ریم، پارێزگاری كه‌ركوك، بڕیاریدا ئاڵای كوردستان لە ته‌نیشت ئاڵای عێراقه‌وه له‌سه‌ر فه‌رمانگه و دامه‌زراوه‌كانی كه‌ركوك هه‌ڵبكرێت، به‌و پێیه‌ی ناوچه‌ی جێناكۆكن له‌نێوان هه‌ردوو حكومه‌تدا، بۆیه مافی هه‌ردوولایه ئاڵای هه‌ردووكیان هه‌ڵبكرێت له پارێزگاكه.