
باوکی سەردەشت عوسمان ئەیەوێ کوردستان جێبهێڵیت، ئەوکەسەی دادگایی دەکرێت، بەرلەکوشتنی سەردەشت عوسمان دەستگیرکراوە
نوچەنێت
باوکی رۆژنامەنوس سەردەشت عوسمان رایگەیاند، داوای لەنوێنەرایەتی چەندین وڵاتکردووە، کە بیگوازنەوە وڵاتێکی تر‌و لەکوردستان نەمێنێ، چونکە لەژیانی خۆی دڵنیا نییە، برایەکی سەردەشت عوسمانیش رایدەگەیەنێت، ئەوکەسەی بە تۆمەتی رفاندنی سەردەشت عوسومان دادگایی دەکرێت، دانی بەوەدا ناوە بەر لە کوشتنی براکەی دەستگیرکراوە.
باوکی رۆژنامەنوس سەردەشت عوسمان لە لێدوانێکدا بۆ سبەی وتویەتی”ناچمه دادگاییكردنی ئه‌و كه‌سه‌ی گوایه سه‌رده‌شتی تیرۆركرده‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌لای منه‌وه ئه‌م دادگاییكردنه راستی تێدا نیه، ئه‌وانه‌ی كه كوڕه‌كه‌ی منیان رفانده‌وه (8) كه‌س بونه، (3) ئۆتۆمبێلیان پێبوه، ئه‌وانه‌شی بردویانه‌ته موسڵ (6) ئۆتۆمبێلیان پێبوه، ئێستاش كه‌سێكیان هێناوه كه خه‌ڵكی موسڵه‌و دادگاییده‌كه‌ن، ئه‌و ده‌ڵێت من له‌ده‌ستی چواره‌م سه‌رده‌شتم وه‌رگرتوه”.
باوکی سەردەشت وەک خۆی وتویەتی بەهۆی ئەوەی کە لەژیانی دڵنیانییە”داوامكردوه له‌نوێنه‌رانی چه‌ند وڵاتێك كه سه‌ردانیان كردوم، بمگوازنه‌وه‌و له‌كوردستان نه‌مهێڵن، چونكه له‌ژیانم دڵنیا نیم و بومه‌ته پاسه‌وانی گۆڕی سه‌رده‌شت”.
ئاشکراشی کردووە، کە”به‌شداری كوڕم مامۆستا بوه له گوندی قه‌ته‌وی، چه‌ندین جار هه‌ڕه‌شه‌ی لێكراوه و له‌ناو ته‌قه‌ی تفه‌نگ رزگاری كرده‌وه، ته‌نانه‌ت چه‌ند جارێك فیشه‌كی چه‌كیان له‌سه‌ر ئۆتۆمبێله‌كه‌ی داناوه، بۆیان نوسیوه وه‌كو سه‌رده‌شت ده‌تكوژین”.
ئەو باوکە ریشپییە جەرگ سوتاوە بۆ سبەی ئەوەشی وتووە”دوساڵه له‌دوای شه‌هیدكردنی سه‌رده‌شته‌وه من هیچ كارێكم پێنه‌كراوه و هه‌ر له‌ماڵه‌وه دانیشتوم”.
لەلایەکی ترەوە برایه‌كی سه‌ره‌شت عوسمان رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و كه‌سه‌ی كه تۆمه‌تباركراوه به‌وه‌ی سه‌رده‌شتی تیرۆركرده‌وه، له‌پێش دادوه‌ر دانی به‌وه‌داناوه، كه‌پێش تیرۆركردنی سه‌رده‌شت ده‌ستگیركراوه. دوپاتیشی ده‌كاته‌وه، كه سه‌رده‌شت له‌سه‌ر بیروڕاكانی تیرۆركراوه.
كه‌مال عوسمان برای شه‌هید سه‌رده‌شت عوسمان، به (سبه‌ی) راگه‌یاندووە”ئێمه له‌سه‌ره‌تاوه ئه‌و كه‌سه‌ی ناساندویانه وه‌ك بكوژی سه‌رده‌شت ره‌تمانكردۆته‌وه، ئێمه‌و خه‌ڵكی ئازادی خوازیش له دادگای لاهای له هۆڵه‌ندا سكاڵاى خۆمان تۆماركردوه”.
وتیشی، ئه‌و كه‌سه‌ی كه به‌ناوی كوشتنی شه‌هید سه‌رده‌شته‌وه ده‌ستگیر كراوه‌ن خۆی له‌به‌رده‌م دادوه‌ر وتویه‌تی من پێش تیرۆركردنی سه‌رده‌شت گیراوم.
باسی له‌وه‌شكرد، به‌پێی ئه‌نجامی ئه‌و لیژنه‌یه‌ی بۆ لێكۆڵینه‌وه پێكهێنرابو، چه‌ند كه‌سێك سه‌رده‌شتیان تیرۆر كردوه، به‌لاَم كوا كه‌سی دوه‌م وسێیه‌م وئه‌وانی تر
دوپاتیشی ده‌كاته‌وه، كه سه‌رده‌شت له‌سه‌ر بیر‌و ڕاكانی تیرۆركراوه، له‌هه‌گبه‌كه‌یدا زۆر شتی زیاتری پێبو، بۆیه تیرۆریان كرد، ئه‌و ته‌نها قه‌ڵه‌می هه‌بوه‌و، له‌و شوێنه‌ی كه رفێنراش ته‌نها توێژینه‌وه‌كه‌ی و قه‌ڵه‌مه‌كه‌ی پێبوه.
سبەی . هه‌نگاو هاشم