ورده‌كارى ديدارى بارزانى و باڵيۆز و كونسوڵ و نوێنه‌رى وڵاتان ئاشکرا دەکرێت

0

نوچەنێت

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، به‌ بۆنه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆز و ساڵی نوێی كوردییه‌وه‌، میوانداریی ژماره‌یه‌ك باڵیۆز و كۆنسووڵ و نوێنه‌ری وڵاتان و رێكخراوه‌كانی نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی له‌ عێراق و هه‌رێمی كوردستان كرد.

بەگوێرەی راگەیەندراوێکی ماڵپەڕی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، رۆژی چوارشه‌ممه‌ 22ـ 3ـ 2017، له‌ هۆتێل خانزاد له‌ شاری هه‌ولێر، مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، به‌ بۆنه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆز و ساڵی نوێی كوردییه‌وه‌، میوانداریی ژماره‌یه‌ك باڵیۆز و كۆنسوڵ و نوێنه‌ری وڵاتان و رێكخراوه‌كانی نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی له‌ عێراق و هه‌رێمی كوردستان كرد.

بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، له‌ سەرەتای مه‌راسیمه‌كه‌دا، سه‌ره‌تا فه‌لاح مسته‌فا، به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی پێوه‌ندییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، گوتاری حكومه‌تی هه‌رێمی پێشكه‌ش كرد، له‌ گوتاره‌كه‌دا سپاس و به‌خێرهاتنی میوانانی كرد .

هەروەها باسی بایه‌خی جه‌ژنی نه‌ته‌وه‌یی نه‌ورۆزی له‌ ژیان و مێژووی گه‌لی كوردستاندا كرد، هاوکات تیشكیشی خسته‌ سه‌ر مافی گه‌لی كوردستان بۆ دیاركردنی چاره‌نووسی خۆی.

هه‌ر له‌ گوتاره‌كه‌دا، سپاسی وڵاتانی دۆست و هاوپه‌یمانانی هه‌رێمی كوردستانی كرد، كه‌ له‌ شه‌ڕی دژ به‌ تیرۆرستانی داعشدا یارمه‌تی هه‌رێمی كوردستانیان داوه‌ و پاڵپشتی گەلی كوردستان بوونه‌.

لەراگەیەندراوەکەدا هاتووە، باڵیۆزی وڵاتی به‌حرێن، له‌ جیاتی باڵیۆز و كۆنسوڵ و نوێنه‌ری وڵاتان و رێكخراوه‌كانی نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی له‌ عێراق و هه‌رێمی كوردستان، گوتارێكی پێشكەش كرد و تێیدا پیرۆزبایی نه‌ورۆزی له‌  مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێم و گەلی كوردستان كرد، پێزانینیشی هه‌بوو بۆ خانه‌واده‌ی شه‌هیدانی كوردستان و، هه‌وره‌ها ستایشی رۆڵی بارزانی كرد له‌ دابینكردنی ئارامی و بوژانه‌وه بۆ هەرێمی كوردستان‌، هاوكات هیوای پێشكه‌وتنی زیاتری بۆ گه‌لی كوردستان خواست.

هەر لەو مەراسیمەدا باڵیۆز و نوێنەری وڵاتان، لە نزیكەوە چاویان بە بارزانی كەوت و وێڕای سوپاسكردنی بارزانی، جەختیان لە پەرەپێدانی پەیوەندییەكانیان لەگەڵ هەرێمی كوردستان كردەوە لە بوارە جۆراوجۆرەكاندا.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com