نوچەنێت
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر ورده‌كاری رووداوه‌كه‌ی شه‌وی رابردووی سه‌ر رێگای نێوان هه‌ولێر ـ شاوێسی خسته‌ڕوو، كه كه‌سێك برایه‌ك و هاوڕێیه‌كی كوشت.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر رایگه‌یاند، كه شه‌وی رابردوو كاتژمێر 11:30 پۆلیس ئاگاداركرانه‌وه به بوونی رووداوێكی كوشتن له رێگای نێوان هه‌ولێر ـ شاوێس.
نه‌قیب هێمن ره‌شید ئه‌فسه‌ری بنكه‌ی پۆلیسی شاوێس رایگه‌یاند، كه شه‌وی رابردوو له سنوری بنكه‌كه‌یان رووداوێك روویداوه و ده‌ستبه‌جێ گه‌یشتینه شوێنی مه‌به‌ست.
نه‌قیب هێمن ده‌ڵێت، ده‌ركه‌وت، كه دوو برا به‌ناوه‌كانی (بڕوا نه‌به‌ز و ڕه‌وا نه‌به‌ز) و چه‌ند هاوڕێیه‌كیان چوونه‌ته گه‌شت و دواتر مادده‌ی بێهۆشه‌كه‌ر و مه‌ی خواردۆته‌وه دواتر بۆته كێشه‌یان.
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا، كه (ڕه‌وا) تێل بۆ براكه‌ی (بڕوا) ده‌كات و پێ ده‌ڵێت، گوایه بێته هانایی تووشی كێشه بوون، بۆیه براكه‌ی ده‌چێته لای براكه‌ی و به كڵاشینكۆف، پێیان ده‌ڵێت كێ كێشه‌ی له‌گه‌ڵ براكه‌م هه‌یه و كڵاشینكۆفه‌كه راده‌كێشێت.
ئه‌فسه‌ری بنكه‌ی پۆلیسی شاوێس ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، كه براكه‌ی ده‌ڵێت، به گاڵته وام پێ گووتی، براكه‌شی روو له براكه‌ی خۆی ده‌كات و چه‌ند فیشه‌كێكی لێ ده‌دات و دواتر لوله‌ی كڵاشنكۆفی ڕوو له هاوڕێكانی ده‌كات و ده‌ستڕێژی ده‌كات، له ئاكامدا براكه‌ی خۆی (ڕه‌وا نه‌به‌ز) و هاورێیه‌كه‌ی (وریا ئیبراهیم)، ده‌كوژێت و له شوێنی رووداو راده‌كات.
نه‌قیب هێمن راشیگه‌یاندووه، كه دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌مان كردۆته‌وه و سێ له هاوڕێیانی كوژراوەکانمان ده‌ستگیر كردووه و له‌سه‌ر بڕیاری جه‌نابی دادوه‌ر به پێی ماده (406) له یاسای سزادان.