بە سەرپەرشتی پارێزگاری کەرکوک پرۆسەی گەڕانەوی ئاوارەکانی قەرەتەپە دەستیپێکرد

0

نوچەنێت
پارێزگاری کەرکوک سەرپەرشتی پرۆسەی گەڕانەوەکەی ئاوارەکانی قەرەتەپە دەکات بۆ زێدی خۆیان و پڕسەکەش دەستیپێکرد.

نەجمەدین کەریم، پارێزگای کەرکوک، لەکاتی گەڕانەوەی ئاوارەکان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، سوپاس و دەستخۆشی لە هێزەکانی پێشمەرگە لە سنوورەکە کرد و ئەو هەنگاوەشی وەکو وەڵامێک بۆ ئەو کەسانە زانی کە “قسەی نابەجێ و نادروست لەسەر پێشمەرگە دەکەن”. 

نەجمەدین کەریم رایگەیاند، لەکاتی هێرشی داعش لە 21-10-2016، ناوچەکە شەڕێکی زۆری لێبوو، خەڵکی ناوچەکە ژیانیان لە مەترسیدابوو. بڕیاری پێشمەرگەش لەوکاتەدا ئەوەبوو خەڵکی قەرەتەپە بەهۆی نزیکیان لە بەرەی شەڕ بۆ ناو شاری کەرکوک بگوازرێنەوە و لە کاتی گونجاودا بگەڕێندرێنەوە شوێنەکانیان.

نەجمەدین کەریم دەڵێت، دوای پێداچوونەوە بە بارودۆخی ناوچەکە لەلایەن فەرماندەکانی پێشمەرگەوە، بە گونجاویانزانی دەست بە پرۆسەی گەڕاندنەوەی خەڵکی قەرەتەپە بکرێت، هەروەک پێشتریش بەڵێنیان پێدرابوو.

پارێزگای کەرکوک دەشڵێت “لە بەرنامەماندایە هەموو ئەو کەسانەی ئاوارەبوونە و هاتوونەتە ناو کەرکوک، ئەگەر گوندەکانیان مابێت بچنەوە شوێنی خۆیان، ئەگەر رووخابێت بۆیان دروستبکرێتەوە و خزمەتگوزاریان پێبگەیێندرێت”. هەروەها داواش لە حکومەتی عێراق دەکات، بە زووترین کات یارمەتی ئیدارەی کەرکوک بدات بۆ ئەوەی بتوانین جارێکی خزمەتگوزاری بۆ ئەو شوێنانە دابینبکەینەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com