نوچه‌نێت- شه‌فه‌ق نیوز
بۆ یه‌كه‌مجار له هه‌رێمی كوردستان، فیستیڤاڵێكی سینه‌مایی به‌ناوی ئۆسكاری كوردی ئه‌نجام ده‌درێت، پڕۆژه‌یه‌كی هاوبه‌ش له نێوان كۆمپانیا هونه‌ری و میدیایی و برانده بازرگانیه كوردییه‌كان، به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێم، ئاماده ده‌كرێت.
پشتیوان عه‌بدوڵڵا سه‌رپه‌رشتیاری پڕۆژه‌كه گوتی، بڕیاروایە مه‌راسیمی فیستیڤاڵه‌كه له 25ی مانگی ئابی داهاتوو ئه‌نجام بدرێت و 11 خه‌ڵات بۆ 11 بواری سینه‌مایی ته‌رخان بكرێت.
گوتیشی خه‌ڵاته‌كان هه‌ریه‌ك له بواره‌كانی باشترین فیلمی كوردی و باشترین ده‌رهێنه‌ر و باشترین ئه‌كتره‌ی كوڕ و كچ و باشترین ئه‌كته‌ری منداڵ و باشترین سیناریۆ و باشترین وێنه‌گرتن باشترین مۆنتاژ و باشترین میوزیكی سینه‌مایی كوردی ده‌گڕێته‌وه.
ئه‌وه‌شی گوت، كه یه‌كێك له خه‌ڵاته‌كان ده‌درێت به‌و ئه‌كته‌رانه‌ی ماوه‌یه‌كی زۆره له بواری نواندندا كار ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها دوا خه‌ڵات ده‌درێت به یه‌كێك له ته‌ماشاكه‌رانی فیلمه به‌شداره‌كانی فیستیڤاڵه‌كه.
پشتیوان عه‌بدوڵڵا ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد، كه فیلمه به‌شداره‌كان له یه‌كێك له هۆڵه‌كانی سینه‌مای شاری هه‌ولێر بۆ ماوه‌ی مانگێك بێ به‌رامبه‌ر نمایش ده‌كرێن.
هه‌ڵبژاردنی فیلمه‌كان له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌كی تایبه‌تمه‌ند ئه‌نجام ده‌درێن، له سه‌ره‌تای مانگی نیسانه‌وه تا سه‌ره‌تای مانگی حوزه‌یران فیلمه‌كان وه‌رده‌گیرێن، ده‌شبێت فیلمه‌كان فیلمی كوردی درێژ بن.
سه‌رپه‌رشتیاری فیستیڤاڵه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه كرد، كه ئاماده‌كارییه‌كان ته‌واو بووه و فیلمه سینه‌ماییه‌كانی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان وه‌رده‌گیرێن.
فیستیڤاڵی ئۆسكاری نێوده‌وڵه‌تی ساڵانه له‌لایه‌ن ئه‌كادیمیای هونه‌ری و زانستی سینه‌ماییه‌وه له ئه‌مریكا ئه‌نجام ده‌درێت، خه‌ڵات له چه‌ندین بواری جیا جیادا ده‌به‌خشرێت.
پشتیوان عه‌بدوڵڵا ده‌ڵێت، ره‌زامه‌ندی ئه‌كادیمیای هونه‌ری و زانستی سینه‌مایی وه‌رگرتووه، به مه‌رجێك ده‌بێت خه‌ڵاته‌كان هاوتای خه‌ڵاتی ئۆسكار بن له‌رووی خاسیه‌ت و شێوازه‌وه، هه‌روه‌ها ده‌بێت ناوخۆیی بێت و فیلمه‌كانی ته‌نها كوردستانی بن.
فیستیڤاڵی ئۆسكار ساڵانه له چه‌ندین وڵات ئه‌نجام ده‌درێت، له‌وانه ئۆسكاری سینه‌مایی ئێران و میسر و سربیا و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ی وڵاتانی جیهان.