نوچه‌نێت- شه‌فه‌ق نیوز
مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، رۆژی چوارشه‌ممه، له شاری هه‌ولێر میوانداری 20 باڵیۆز و كونسوڵ و دیپلۆماتكاری ده‌وڵه‌تانی عه‌ره‌بی و بیانی ده‌كات.
ئه‌و دیپلۆماتكارانه پیرۆزبایی خۆیان به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆزه‌وه ئاراسته‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كه‌ن، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی له بارودۆخی ناوچه‌كه و جیهان ده‌كۆڵنه‌وه.
له دیارترین ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی، كه باڵیۆزه‌كانیان له‌گه‌ڵ بارزانی كۆده‌بنه‌وه، فه‌ره‌نسا و به‌ریتانیا و سوید، وا بڕیار بوو باڵیۆزی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكاش ئاماده‌ی سه‌ردانه‌كه بێت، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی هاوه‌ڵی حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراقی كردبوو بۆ ئه‌مریكا، نه‌یتوانی ئاماده بێت.
بڕیاروایە سه‌ردانه‌كه له كاژێر 2ی دواینیوه‌ڕۆ ئه‌نجام بدرێت.