حکومەتی هەرێم یەکەکانی نیشتەجێبوون تاپۆ دەکات

0

نوچەنێت
حکومەتی هەرێمی کوردستان، شوقە و یەکەکانی نیشتەجێبوون بەسەر خاوەنەکانیان تاپۆدەکرێن و لەسەر ناوی کۆمپانیاکان نامێنن. هەروەها جگە لە پارەی باجی خانووبەرە، سەرجەم قەرزی ئاو و کارەبا بداتەوە بە حکومەت.

لە باشوری کوردستان سەتان هەزار یەکەی نیشتەجێبوون دروستکراون، کە تاوەکو ئێستا بەپێی یاسا هەرچەندە زۆرینەیان فرۆشراون، جگە لە کۆمپانیاکان کەس خاوەنی ئەو یەکانە نەبوو. بەڵام بۆ لەمەودوا خاوەندارێتییەکەی دەگێڕدرێتەوە بۆ هاونیشتمانیان و ئیدی بە تاپۆ دەبنە خاوەن یەکەکانی خۆیان.

بە گوێرەی هەواڵێکی (رووداو) بڕیارەکەی حکومەت تەنها ئەو یەکانە دەگرێتەوە، کە لە چوارچێوەی سندوقی نیشتەجێبوون دروستکراون. هەر هاونیشتمانییەکیش لەکاتی تاپۆکردنی یەکەکانی جگە لە پارەی رسومات، چی قەرزداری حکومەتی هەرێمی کوردستانە لە پارەی ئاو و کارەبا دەبێت هەمووی بداتەوە.

پێشترئەو یەکەکانە سەرجەمیان بەناوی کۆمپانیاکانەوە بوون، بەڵام بۆ لەمەودوا دەخرێتە سەر ناوی کڕیارەکان. هەرچەندە زیاتر لە ساڵێکیش بەسەر رۆژی دەرچوونی بڕیارەکەدا تێپەڕیوە، بەڵام هێشتا هەزاران شوققە ماون تاپۆبکرێن.

بڕیارەکە ئەو یەکانە دەگرێتەوە، کە لە چوارچێوەی سندوقی نیشتەجێبوون دروستکراون بە دوو شێواز. ئەو یەکانەی هیچ قەرزێکیان لا نەماوە راستەوخۆ دەخرێتە سەر ناوی خاوەنەکانیان. ئەو یەکانەش، کە هێشتا قیستیان لەسەر ماوە، تاپۆ دەکرێن، بەڵام نیشانەی دەستبەسەرداگرتن و مامەڵەنەکردن دەخرێتە سەر تۆمارەکەی، تاوەکو قیستەکانی تەواو دەبێت. 

لەیلا عومەر، بەڕێوەبەری تۆماری خانووبەرەی دووی سلێمانی دەڵێت “لەبەرئەوەی زۆربەی بەناوی کۆمپانیاوەیە دەبێت کۆمپانیا خۆی نووسراو بکات یان نوێنەریان بنێرن بۆ دەرکردنی وێنەی تۆماریان، چونکە هەندێک لەو پرۆژانە تائێستا تۆمارنەکراون بەناوی کۆمپانیا خۆشیانەوە، نەک هەر بە ناوی هاووڵاتییەوە، واتە کێشەی تێدایە، کە مۆڵەتی وەبەرهێنانی وەرگیراوە، بەڵام لای ئێمە کۆمپانیاکە رێکارەکانی تەواو نەکردووە”.

لە تاپۆکردنی ئەو یەکانەدا دەبێت هاونیشتمانیان جگە لە پارەی باجی خانووبەرە، سەرجەم قەرزی ئاو و کارەبا بدات ئەگەر لای بێت، بەمەش حکومەت پارەیەکی زۆری بۆ دەگەڕێتەوە کە ئێستا لای هاونیشتمانییانە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com