ئەردۆغان پیرۆزبایی نەورۆز دەکات

0

نوچەنێت-رووداو
سەرۆککۆماری تورکیا دوای ئاهەنگی نەورۆزی ئامەد، بە دوو زاراوەی کوردی (کرمانجی و سۆرانی) پیرۆزبایی نەورۆز دەکات.

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لە توویتەر، بە هەردوو شێوەزاری کورمانجی سەروو (بادینی) و کورمانجی خواروو (سۆرانی) پیرۆزبایی نەورۆز دەکات و هیواخوازە ببێتە هۆی ئاشتیی و سەقامگیری.

لە پەیامەکەدا ئەردۆغان دەڵێت “بەم بۆنەوە رۆژی نەورۆز لە تەواوی خوشک و براکانم پیرۆز دەکەم، هیوادارم نەورۆز موژدەی ئاشتی، سەقامگیریی و خۆشگوزارانی بێت”.

ئەردۆغان دەشڵێت “نەورۆز رۆژێکە لە ناوچەیەکی فراواندا سیمبولی بوژانەوەی خاک، هاتنی بەهار، برایەتی نێوان گەلان، دۆستایەتی و پێکەوەژیانە”.

سەرۆککۆماری تورکیا، بە زمانەکانی ئینگلیزی، فارسی و تورکی پیرۆزبایی نەورۆزی کردووە. ئەوەش لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ ئاهەنگێکی فراوان لە ئامەدی باکووری کوردستان بۆ جەژنی نەورۆز بەڕێوەچوو.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com