سلێمانی: لە شاخی گۆیژە ئۆتۆمبیلێک بە پێنج سەرنشینەوە کەوتەخوارەوە

0

نوچەنێت: تایبەت

گوتەبێژی هاتووچۆی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە شاخی گۆیژە ئۆتۆمبیلێك کەوتووەتە خوارەوە و بەو هۆیەوە دوو سەرنشین گیانیان لەدەستداوە و سێ سەرنشینی دیكەش برینداربوون.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، رائید كاروان حەمەسدیق، گوتەبێژی پۆلیسی هاتووچۆی سلێمانی رایگەیاند: ئەمڕۆ سێشەممە 21-3-2017 ئۆتۆمبیلێکی تایبەت لە جۆری كیا سپۆرتاج، کە لەگەڵ شۆفێرەکەیدا چوار سەرنشینی تری تێدابووە، لە شاخی گۆیژە وەرگەڕاوە و کەوتووەتە خوارەوە، لە ئەنجامدا شۆفێرەکە و سەرنشینێك گیانیان لەدەستداوە و سێ کەسی دیکەش برینداربوون. رووداوەکە لە ئەنجامی تیژڕەوی و ئاگانەبوون لە رەوشی شەقامەکە و شارەزانەبوونیان بە رێگاكە دووچاری رووداوەكە بوون.

رائید کاروان گوتیشی، سەرجەم سەرنشینانی ئۆتۆمبیلەكە عەرەبن و خەڵكی باشوور و ناوەڕاستی عێراقن، کە بە مەبەستی گەشتکردن هاتوونەتە شاری سلێمانی.

ئەو گوتەبێژەی پۆلیسی هاتووچۆی سلێمانی دەڵێت، هەر ئەمڕۆ دوو رووداوی هاتووچۆی دیکە روویداوە، بەڵام گێانلەدەستدانی تێدانەبووە، کە رووداوێکیان لەدەروەی شار بووە و ئەوی تریان لە نزیکی تاسڵوجە وەرگەڕاوە و یەک دوو سەرنشین بەسوکی بریندار بوون.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com