نوچەنێت
وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی ئاگادارییه‌كی بۆ سەرجەم کەمئەندامان و خاوەن پێداویستی تایبەت و چاودێری خێزان بڵاوكرده‌وه.
وەزارەتی ناوبراو ئاگادارییەکە تایبه‌ته به‌وانه‌ی، كه بایۆمه‌ترییان ئه‌نجام نه‌داوه و داوا له سەرجەم کەمئەندامان و خاوەن پێداویستی تایبەت و چاودێری خێزان كراوه له 26ی ئه‌م مانگه تا سه‌ره‌تای مانگی داهاتوو سه‌ردانی بنكه‌كان بكه‌ن، بۆ تۆماركردنی ناوه‌كانیان.
ده‌قی ئاگاداریه‌كه:
ئاگاداری سەرجەم کەمئەندام و خاوەن پێداویستیە تایبەتیە بەرێزەکان چاودێری خێزان دەکەینەوە، کە ئەوانەی بایۆمەتریان ئەنجام نەداوە، لە بەرواری 26-3-2017 – 5-4-2017، سەردانی بەڕێوەبەرایەتی تۆری پاراستنی کۆمەڵایەتی سنوری ناوچەی خۆیان بکەن، بەزوترین کات بۆ وەرگرتنی فۆرمی بایۆمەتری ئەگەر نا مافی وەرگرتنی موچەیان نامینێت.