لە شنگال ئاگری نەورۆز دەکرێتەوە

0

نوچەنێت
قائیمقامی شنگال رایگەیاند، ئاگری نەورۆز لە شنگال دەکرێتەوە و  هەموو ئامادەكارییەكان بۆ رێوڕەسمەکە تەواوبوون و دەشڵێت “پەکەکە ئازادە لە یادکردنەوەی جەژنی نەورۆز شارۆچکەکە”.

لە 3-8-2014 چەكدارانی داعش شنگال و دەوروبەریان كۆنترۆڵكرد، بەڵام لە 13-11-2015 شنگال لەلایەن هێزی پێشمەرگە لەدەست داعش كۆنترۆڵكرایەوە. هێشتاش ژمارەیەکی زۆر لە ژن و کچی کوردی ئێزدی لەژێر دەستی داعشدا ماون و ئازادنەکراون.

مەحما خەلیل، قائیمقامی شنگال لە لێدوانێکیدا بۆ (رووداو)ی گوتی “وەك ئیدارەی شنگال هەموو ئامادەكارییەكمان تەواوكردووە و ئێوارەی رۆژی دووشەممە 20-3-2017 ئاگری جەژنی نەورۆز لە شنگال دەكەینەوە. بەرپرسانی حزبی و حكومی و هێزی پێشمەرگە لە ناوچەكە، بەشداری ئاهەنگەكە دەبن و گوتەشیان دەبێت”. 

قائیمقامی شنگال دەڵێت “ئاگری جەژنی نەورۆز لە نێو شنگال دادەگیرسێنرێت و جەژنی نەورۆژ جەژنی رزگارکردنی کچان و ژنانی کوردی ئێزدییە”.

مەحما خەلیل ئاماژە بەوە داوە، کە هەرچەندە نەمانزانیوە پەكەكە هیچ چالاكییەك بەبۆنەی جەژنی نەورۆز لە شنگال ئەنجامبدات، بەڵام ئازادن لە یادکردنەوەی جەژنی نەورۆز، چونکە نەورۆز جەژنێكی نەتەوەییە و هەموو کەسێک ئازادە یادی جەژنی نەورۆز بكاتەوە”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com