
هاتنی سه‌در بۆ هه‌ولێر ناكۆكیه‌كانی ناو شیعه‌ی ته‌قانده‌وه
هه‌وراز ئه‌مین گوڵپی . رادیۆ نەوا
له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا “موقته‌دا سه‌در”ی سه‌رۆكی ره‌وتی سه‌در سه‌ردانی شاری هه‌ولێری كردوو جگه له كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان به‌شداری كۆبوونه‌وه‌یه‌كی پێنج قۆڵی كرد به‌ئاماده‌بوونی هه‌ریه‌ك له “مه‌سعود بارزانی” سه‌رۆكی هه‌رێم و “جه‌لال تاڵه‌بانی” سه‌رۆك كۆمار‌و “ئوسامه نوجێفی” سه‌رۆكی په‌رله‌مان و “ئه‌یاد عه‌لاوی” سه‌رۆكی ئیئتلافی عێراقیه.
ئه‌مه‌و به‌پێی ئاژانسه‌كانی هه‌واڵی توركیا، “موقته‌دا سه‌در” له‌و كۆبوونه‌وه پێنج قۆڵیه‌دا پێشنیاری كردبوو كه ماوه‌ی 15 رۆژ بدرێته “نوری مالكی” سه‌رۆك وه‌زیری عێراق بۆ ئه‌وه‌ی رێكه‌وتننامه‌كه‌ی هه‌ولێر جێبه‌جێ بكات.
هاوكات دوابه‌داوی كۆبوونه‌وه پێنج قۆڵیه‌كه‌ش له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ته‌ئكیدكرایه‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌و پێنج سه‌ركرده‌یه دووپاتیان كردووه‌ته‌وه كه ده‌بێت هه‌وڵ بدرێت پرۆسه‌ی سیاسی عێراق بخرێته سه‌ر رێره‌وه راسته‌قینه‌كه‌ی خۆیی و ده‌بێت رێگه بگیرێت له‌تاكره‌وی كردن له‌ده‌سڵات و درووستبوونی دیكتاتۆرێكی نوێ.
له‌پاش ئه‌وه‌ش، دوێنێ پێنج شه‌ممه، “نوری مالكی” سه‌رۆك وه‌زیری عێراق كه‌وته خۆیی و به‌په‌له بانگێشتی “عه‌مار حه‌كیم” سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی كرد كه به‌شێكه له فراكسیۆنی هاوپه‌یمانی نیشتمانی و له‌دیدارێكدا جگه له‌تاوتوێكردنی بارودۆخی عێراق “مالكی” چه‌ند لایه‌نێكی تۆمه‌تبار كرد به‌وه‌ی كه هه‌وڵی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی فراكسیۆنی هاوپه‌یمانی نیشتمانی ده‌ده‌ن.
وتیشی، سه‌ركرده‌كانی هاوپه‌یمانیه‌كه كه‌سانی خاوه‌ن خه‌باتن و مێژووییان هه‌یه.
سه‌رۆك وه‌زیری عێراق له‌به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا بۆ “عه‌ممار حه‌كیم” ئاماده‌یی خۆی ده‌ربڕیوه بۆ جێبه‌جێكردنی به‌نده‌كانی رێكه‌وتننامه‌كه‌ی هه‌ولێرو هه‌روه‌ك داواشی له ئیئتلافی عێراقیه كردووه كه له‌سه‌ر یه‌كمێزی گفتووگۆ كۆببنه‌وه‌و كێشه‌كانی نێوانیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
ئه‌م په‌نا بردنه‌ی “مالكی” بۆ “حه‌كیم”، له‌كاتێكدایه كه سه‌رۆك وه‌زیری عێراقی رۆڵێكی كارای هه‌بووه له لاواز كردنی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی له‌ناو هاوپه‌یمانی نیشتمانی و ناوچه‌كانی باشووری عیراقدا.
په‌رله‌مانتارێكی ئیئتلافی ده‌وڵه‌تی یاساش وه‌ك هه‌ستكردنێك به‌رامبه‌ر به‌وه‌ی كه “نوری مالكی” ترسی لێنیشتووه له‌ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی هه‌ولێر خه‌ریكه نه‌رمی ده‌نوێنێت به‌رامبه‌ر به لایه‌نه‌كان رایگه‌یاند: كه رۆشتنی “موقته‌دا سه‌در” بۆ شاری هه‌ولێرو كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ “مه‌سعود بارزانی” سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ره‌تده‌كه‌نه‌وه‌و به‌هه‌نگاوێكی هه‌ڵه له‌قه‌ڵه‌میدا.
“سامی عه‌سكه‌ری” له‌لێدوانێكدا به‌ئاژانسی كولل عێراقی راگه‌یاندووه كه، به‌م نزیكانه فراكسیۆنی هاوپه‌یمانی نیشتمانی كۆده‌بێته‌وه‌و تێیدا به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك سه‌ردانه‌كه‌ی “موقته‌دا سه‌در”ی سه‌رۆكی ره‌وتی سه‌در بۆ هه‌رێمی كوردستان ره‌تده‌كه‌نه‌وه.
هاوكات ئه‌و نامه‌یه‌ش ره‌تده‌كه‌نه‌وه له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌ی هه‌ولێره‌وه ره‌وانه‌ی فراكسیۆنی هاوپه‌یمانی نیشتمانی كراوه به‌نوێنه‌ره‌كه‌ی “موقته‌دا سه‌در”دا.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی ده‌وڵه‌تی یاسا نیگه‌رانی خۆشی ده‌ربڕی له‌وه‌ی كه “موقته‌دا سه‌در” به‌بێ پرس و ڕاكردن له سه‌ركردایه‌تی فراكسیۆنی هاوپه‌یمانی نیشتمانی له‌گه‌ڵ “مه‌سعود بارزانی” و “ئه‌یاد عه‌لاوی”دا كۆده‌بێته‌وه‌و ئه‌وه‌شی به‌پێشێلكردنی هاوپه‌یمانیه‌كه وه‌سفكرد به‌هه‌ره‌شه‌یه‌كیش بۆ سه‌ر یه‌كریزی هاوپه‌یمانی نیشتمانی زانی.
لای خۆشیه‌وه، “به‌ها ئه‌عره‌جی” سه‌رۆكی كوتله‌ی ئه‌حراری سه‌ر به‌روتی سه‌در له‌په‌رله‌مانی عێراق كه ئه‌ویش پێكهاته‌یه‌كی خاوه‌ن 40 كورسی ناو هاوپه‌یمانی نیشتمانیه رایگه‌یاند: نامه‌یه‌كی 9خاڵی كۆبوونه‌وه پێنج قۆڵیه‌كه‌ی هه‌ولێریان داوه به ئیبراهیم جه‌عفه‌ری سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی نیشتمانی ویه‌كێك له‌و خاڵانه‌ش به‌وته‌ی “ئه‌عره‌جی” باسی سه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له نوری مالكی ده‌كات ئه‌گه‌ر بێتوو له‌ماوه‌ی 15 رۆژدا ئه‌و نۆ خاڵه جێبه‌جێ نه‌كات.
“سامی عه‌سكه‌ری” له‌به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كانیدا له‌باره‌ی ئه‌و نامه نۆخاڵیه‌وه وتی، ئه‌و نامه‌یه سه‌ریان سوڕماوه لێیی و له ده‌ره‌وه‌ی چوارچێوه‌ی كاره‌كانی فراكسیۆنی هاوپه‌یمانی نیشتمانیه.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ده‌وڵه‌تی یاسا به‌دوورشی زانی، بتوانرێت له‌م بارودۆخه‌كه متمانه له “نوری مالكی” بسێندرێته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی پێكهاته‌كانی ناو هاوپه‌یمانی نیشتمانی پشتگیری خۆیان بۆ نوری مالكی دووپات كردووه‌ته‌وه.