ژنە زەرافە، ئارەزوی مل درێژی دەکات

0

نوچە.نێت

 

لەجیهاندا حەز وئارەزوەکانی ئافرەتان ، کرینی جل وبەرگ و جانتاو پێڵاو ، مودیل بوە  لەپێناوەی رێک پۆشی و خۆدەرخستنیاندا، بەڵام سيدني سميث، حەزو ئارەزووی ئەوەیە وەک زەرافە ملی درێژ بێت.

رۆژنامەی”ديلي ميل” بریتانی، دەڵێت سيدني سميث، لە ولایەتی کالیفورنیای ئەمریکی، ناوی لەخۆی ناوە “ژنە زەرافەکە” ، چونکە سیمث ئەیەوێت بەهۆی درێژ بونی ملیەوە، خۆشەویستیەکی شێتانەی بۆ گیانداری زەرافە ناوبانگ بەدەست بێنێت.

بەپێی رۆژنامەکە، سیمث، بۆ ئەوەی ملی وەک زەرافە درێژ بێت،  ماوەی چەند ساڵێکە ئەم ئاسنە قورسانە دەکاتە ملی کە کێشی ٣ کیلۆغرام دەبێت.

رۆژنامەکە ئاماژەی بەوە کرد، کە بەکارهێنانی ئەم ئاسنە خرانە لە قەبیلەی “كايان”نەوە لە باشوری رۆژهەڵاتی ئاسیاوە داهاتوە، ئافرەتانی ئەو ناوچانە، ئەم جۆرە ئاسنانە کە لەمادەی نوحاس پێک هاتوە، بەکاریان هێناوە وەک نەریتی خۆیان ، بۆ ئەوەی ملیان درێژ بێت.
14897511221561260052
14897511211422102759
14897511271867364556
1489751126453189378

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com