سوپاس نامەیەک لەسەرنوسەری نوچەنێت ەوە

0

سوپاس نامەیەک لەسەرنوسەری نوچەنێت ەوە
..
مامۆستاو کەسایەتیە بەڕێزە ئاینییەکان، هاوڕێیانی بەڕێزم. هونەرمەندان و رۆشنبیرانی ئازیز، رۆژنامەنوس و نوسەرە خۆشەویستەکان، سیاسی و بەرپرسە بەڕێزەکان لەلایەنەسیاسییە جیاوازەکان، پەرلەمانتارە بەڕێزەکان.
پر بەدڵ سوپاسی یەک بەیەکتان دەکەم کە لەم رۆژانەدا هەم بۆ پرسەی ئازیزانمان کاک جافری خاڵم و کاک سەلاحی براو پورزام، هەم بۆ بریندار بوونی رێبواری برام بە رووداوی ئۆتۆمبێل. چ لە رێگای نامە و تەلەفۆن و نێت، چ لەڕێگای سەردان کردنتان هاوخەمم بوون، بوونی ئێوە لەگەڵمن لەم تەنیاییەو دوورییەم لەئازیزانم هۆکاری مانەوەو هێزم بوو بەرانبەر ئەو کارەساتەی رووبەڕوومان بوەوە، ئێوە لەم کاتەدا بە دڵسۆزیتان زۆرێک لەخەمەکانی ئێمەتان برد و لەگەڵمان بەشتان کرد، ئەوەی ئێوە کردتان بە نوسینی سوپاسنامەو بە دەربڕینی پێزانینێک قەرەبوو ناکرێتەوە، بێگومان من لەوە بچوکترم قەرەبووی ئەو هەموو گەورەییەی ئیوەی خۆشەویست بکەمەوە، بۆیە لەخوای گەورە داواکارم بە گەورەیی خۆی پاداشتی ئێوەی بەڕێز بداتەوەو خەم و ناخۆشییەکانی رێگاکات نەهێڵێت.
جارێکی تر سوپاس بۆ خەمخۆری و دڵسۆزیتان، سوپاس بۆ هاوڕێیەتی و کەسایەتیتان.
رزگار رەزا چوچانی
سەرنوسەری نوچەنێت
سوید

Share.

About Author

وەڵام بنێرە

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com