نوچە.نێت
راویژکارێکی کۆمەڵایەتی “تغريد السمان”لە بۆ “گۆڤاری سیدەتی”باس لەبەکار هێنانی خزێم دەکات و دەڵێت” دیاردەیەکی تازە لە کۆمەڵگای عەرەبیدا سەری هەڵداوە بە تایبەتی لە کۆمەڵگای سعودیە، کە ئافرەتانی سعودیە دانانی “خزێم”یان کردوە بە مودیل لە شوێنە جیاجیاکانی لەش و روخساریاندا.
ئەو راوێژکارە ئاشکرایدەکات کە ” ئەم دەستەواژەیە لە کۆمەڵگای ئەوروپیەوە وەرگیراوە ، بەڵام پێشتر فرعوەنەکان بۆ جوانکاری بەکاریان هێناوە.
السمان، راوێژکار دەشڵێت کچانی سعودیە لە خزێم لە گوێچکەیان دادەنێن ئەوەش کارێک سروشتیە ، بەڵام لە ئێستادا لەشوێنی جیاوازی لەشیاندا دایدەنێن وەک لوت، برۆ، لێو، شوێنی تریش لەلەشیاندا، ئەوەش وەک مودێلێکی سەردەمیانە لاسایی رۆژئاوا دەکەنەوە، هەندێ لە کچان و ژنان بەخراپی وەک تەحەدا بەکاری دەهێنن وەک ئەمەش ئاستی رۆشنبیری لە وولاتێکەوە بۆ ووڵاتێکی تر جیاوازە. بەتایبەتی لە ووڵاتێکی وەک سعودیە، کە دەبێت دایکان زۆر ئاگاداری کچەکانیان بن بە تایبەت لە تەمەنی باڵقبونیاندا، کە هەندێ کار هەیە دەبێت دایکان و باوکان بریاری لەسەر بدەن چونکە لە روی تەندروستیەوە زەرەری هەیە و دەبێت، بە دڵنیاییەوە بە بێ رێنامایی پزیشک توش بە ئیلتهاب کردنی پێست و ئیلتهابی بەکتیری دەبنەوە.





