بورهان رەشید: ئەوانەی تەشهیرم پێدەکەن ئەو کەسانەن کەرۆژانە هاتوچۆی گردەکە دەکەن و یەکی چەند فەیسبووک و ئیمەیلێکیان هەیە

0

بورهان رەشید: ئەوانەی تەشهیرم پێدەکەن ئەو کەسانەن کە رۆژانە هاتوچۆی گردەکە دەکەن و یەکی چەند فەیسبووک ئیمەیلێکیان هەیە
نوچەنێت
بورهانی رەشید گوڵە پەڕلەمانتاری بزوتنەوەی گۆڕان رونکردنەوەیەک لەمەڕ پرسی دەست لەکارکێشانەوەی خۆی لە بزووتنەوەی گۆڕان بڵاو دەکاتەوە، لە روونکردنەوەکەدا، ئاشکرای دەکات، کە یاداشتێکی نارەزایی داوەتە بزوتنەوەی گۆران و بە بزووتنەوەکەی راگەیاندووە، کە ئەم گلەیی و رەخنانەی هەیە ئەگەرنا وازدەهێنێت.
هەر لە رونکردنەوەکەیدا ئەو پەڕلەمانتارەی بزوتنەوەی گۆڕان دەڵێت”من گلەییم لە هیچ سایتیك نیە، بەڵام لەفەیسبووكدا هەندێ خەڵكی عەقڵ منداڵ و بێ ئیش و بەتاڵ كەوتونەتە تەشهیر پێم، كەئەم كەسە نەزانانە ئەوانەن كە رۆژانە بێ‌ ئیش هاتوچۆی گردەكە دەكەن یەكی چەند فەیسبوك و ئیمێلێكیان هەیە”.
بیریشی دێنێتەوە کە تا ئەوکاتی رەخنەی لەدەسەڵات گرتووە لای ئەو کەسانە پیاوی چاک بووە بەڵام ئیستا بەبێ ئەوەی لەلایەن “ئەوكەسانە تەنانەت یەك حەرفی مزكرە كەمیان بینیبێت بزانن ئه صلی موچوع چییه، دەبێت ناشرین بكرێم، بكرێمه گەندەڵ و بۆ پلە و بۆست وام كردبێت “.
دەقی رونکارییەکەی بورهان رەشید
سەیرو سەمەرە.
ئەمرۆ لڤین پرێس بابەتێكی بڵاوكردەوە كەمێژووه كەی نزیكی 2 هەفتەپێش ئیستایە. لەراستیدا من زیاد له 2 ساڵه كۆمەڵێك معاناتم هەیە لەگەڵ هەندێ برادەر كە ئێستا لەبەر حورمەتی كاك نەوشیروان و هەندی سەركردەی گۆڕان ڕێگا بەخۆم نادەم هەندێ قسە بكەم 2 هەفتەشه هیچم نەوتووە بەڵام ئەوەی لام سەیرە هەواڵی دەستلە كاركێشانەوەم كە لڤین پرێس بلاوی كردەوە.هەندی كاردانەوەی سەیرو سەمەرەی بەدوای خۆیدا هێنا. من گلەییم لە هیچ سایتیك نیە بەڵام لەفەیسبووكدا هەندێ خەڵكی عەقڵ منداڵ و بێ ئیش و بەتاڵ كەوتونەتە تەشهیر پێم، كەئەم كەسە نەزانانە ئەوانەن كە رۆژانە بێ‌ ئیش هاتوچۆی گردەكە دەكەن یەكی چەند فەیسبوك و ئیمێلێكیان هەیە، تادوێنێ یەكیتی و پارتی گوڤارەكانی سێبەریان بەراست و چەپدا دەیانكردمه دزو مختلس و تەزویرچی و تداخل لەژیانی تایبەتیم ئیستا چەند نادانێك كەلایەنگری بزوتنەوەی گورانن ئەم ئەركە جێبەجێ دەكەن بەراستی كەلتوری ئەم جۆره خەڵكە سەیرە، تادوێنی چومە بەغدادو سكاڵام له مسعود بارزانی كردو هەزار ئەمسەروسەرمان كرد تا دەستور راپرسی لەسەرنەكرێت، پیاوی چاكبوم + بریندار كرام پیاوی چاك بوم + چەند جار هەوڵی كوشتنم درا باسیشم نەكرد، پیاوی چاك بوم + تاڵەبانی سكاڵای لەسەركردم لەسەرئەوەی وتبوم چاكەی خەڵكی سلێمانی دەداتەوە حەرسی رئاسەی جمهوری هاتۆتە بەردەركی سەرا پیاوی چاك بوم + كەلەسەرۆكایەتی هەرێم نوێنەری گوران بوم، بۆ كەیسی نانبراوەكان پیاوی چاك بوم، ئەمەو دەیەها كاری تر، بەڵام ئێستا ئەگەر بڵێم من ئەم گلەیی رەخنانەم هەیە دەنا وازدێنم ئەوە پیاوی خراپم دەبێت بەبێ ئەوەی ئەوكەسانە تەنانەت یەك حەرفی مزكره كەمیان بینیبێت بزانن ئه صلی موچوع چییه دەبێت ناشرین بكرێم، بكرێمه گەندەڵ و بۆ پلە و بۆست وام كردبێت بەراستی پێكەنینم بەو عەقڵەدێت.
ئافەرین بۆ ئەو كەلتورە تازەو جوانه فێری ئەم جۆرە خەڵكەتان كردوە، لێرەشەوە دڵنیایی دەدەم بەو جۆرە خەڵكە لەگەڵ رێزمدا رۆژانه 24 سەعاتە خەریكی بوختان و درۆ بن، من وا ده زانم میشن به لای گوێمدا دەگیزێنن . هەقە بزووتنەوەی گورانیش تۆزێك نەسیحەتی ئەم جۆره كەسانە بكه ن، لەبەر دوو هۆ ١- ئەمانە بەو كارانەیان بزووتنەوەی گۆران ناشرین دەكەن لای خەڵكی كوردستان.
2- ئەمانە كێشەكان ئاڵۆزتر دەكەن نەك چارەسەر.
هیوادارم یەزدانی مەزن عەقڵ و هۆش بهێنێتەوە بەسەریاندا.

Share.

About Author

وەڵام بنێرە

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com