مه‌حمود عوسمان په‌رله‌مانتاری سه‌ربه‌خۆ له‌لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان ئاشكرایكرد به‌شێك له‌په‌رله‌مانتارانی عێراقییه‌و سه‌درییه‌كان و هاوپه‌یمانی نیشتیمانی پڕۆژه یاسایه‌كیان له‌دژی كورد بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له‌كه‌ركوك ئیمزاكردووه.
مه‌حمود عوسمان له‌لێدوانێكیدا بۆ ماڵپه‌ڕی “NRT” رایگه‌یاند “163 په‌رله‌مانتاری عێراق كه په‌رله‌مانتاری عێراقییه‌و ره‌وتی سه‌دریشی تێدایه، پڕۆژه یاسایه‌كیان ئیمزاكردووه‌و ده‌یخه‌نه به‌رده‌م سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی كه‌ركوك به پێی مادده‌ی 23 ئه‌نجام بدرێت”.
له‌خولی پێشووی په‌رله‌مانی عێراقدا بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی بارودۆخی شاری كه‌ركوك یاسای 23 ده‌ركرا كه جه‌خت له‌وه‌ده‌كاته‌وه گۆڕانكاری دیموگرافی له‌كه‌ركوك كراوه‌و پێوسته ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی له‌دوای كه‌وتنی رژێمه‌كه‌ی سه‌دام حوسه‌ینه‌وه له‌ساڵی 2003 چونه‌ته كه‌ركوك بگه‌ڕێنه‌وه بۆ شوێنه‌كان خۆیان پاشان هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام بدرێت و ئیداره‌ی هاوبه‌ش دروستبكرێت.
مه‌حمود عوسمان وتی “ئه‌و پڕۆژه یاسایه له‌دژی كورد نوسراوه‌و ئیمزاكراوه، په‌رله‌مانتاره كورده‌كانیش پڕۆژه یاسایه‌كیان ئاماده‌كردووه له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و پڕۆژه یاسایه‌ی په‌رله‌مانتاره عه‌ره‌به‌كانداو نزیكه‌ی 85 ئیمزایان بۆ كۆكردووه‌ته‌وه”.
ئیمزاكردنی ئه‌و پڕۆژه یاسایه كه به‌دژی كورد ناوده‌برێت له‌لایه‌ن به‌شێك له په‌رله‌مانتارانی عێراقییه‌و ره‌وتی سه‌درو هاوپه‌یمانی نیشتیمانییه‌وه، له‌كاتێكدایه چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه عێراقییه‌و سه‌درییه‌كان و ئه‌نجومه‌نی باڵا و كورد له‌یه‌كتر نزیكبونه‌ته‌وه‌و ناڕه‌زایی له نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌یزرانی عێراق كۆیكردوونه‌ته‌وه.
مه‌حمود عوسمان ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه هه‌ڵوێستی لیستی عێراقییه‌و سه‌درییه‌كان به‌رانبه‌ر كورد به‌تایبه‌تی له‌ناوچه جێناكۆكه‌كان گۆڕانكاری به‌سه‌ردا نه‌هاتووه‌و له‌و ناوچانه دژایه‌تی كورد ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها وتی “عێراقییه‌و سه‌درییه‌كان له‌كورد نزیكنه‌بونه‌ته‌وه، به‌ڵكو كورد له‌ئه‌وان نزیكبووه‌ته‌وه”.
هاوپەیمانە تازەکانی کورد لە عێراق پیلان لەدژی کورد دادەرێژن لەکەرکوک
0
Share.