نوچە.نێت
لە ئاهەنگی خەڵاتی” غولدن كاميرا” لە شاری هامبورغ، ی ئەڵمانیا،ئەستێرەی ئوسترالی نیکۆڵ کیدمان ، بەهۆی نەشتەرگەری جوانکاریەوە سەرنج راکێش دەرکەوت، بە روخسارێکی جیاوازتر لە پێشتر.
ئەو هونەرمەندە ئاشکرایکرد کە بوتوكس،ی جوانکاری بەکار دەهێنێت بۆ روخساری و دەشڵێت لەپێناو پاراستنی جوانیەکەی نەشتەرگەری جوانکاری دەکات.
کیدمان، تەمەن 50ساڵ، دەرزی بوتوکسی وەک بەرهەمەکانی جوانکاری بۆ روخساری بەکار هێناوە، وەک کچێکی گەنجی تەمەن ٢٠ ساڵان کەوتە بەرچاوان و سەرنجی کامێراکانی بۆ خۆی راکێشا.
شایەنی باسە نیکۆڵ، کانید کراوە بۆ وەرگرتنی خەڵاتی ئوسکار، بە باشترین ئەکتەری لە فیلمی “LION” هەڵبژێردرا.


