نوچه‌نێت- عه‌ره‌بی جه‌دید
حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، لایه‌نی كوردی رازی كردووه به‌وه‌ی پڕۆژه‌ی جیابوونه‌وه‌یان له عێراق دوابخه‌ن، تا شه‌ڕی موسڵ كۆتایی دێت، له‌كاتێكدا كورد جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه ئه‌وان ده‌یانه‌وێت هه‌موو دۆسیه هه‌ڵواسراوه‌كانیان له‌گه‌ڵ به‌غدا یه‌كلا بكه‌نه‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی سیاسی ئاگادار به عه‌ره‌بی جه‌دیدی راگه‌یاندووه، كه “هه‌وڵه‌كانی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق سه‌ركه‌وتوو بووه له رازی كردنی لایه‌نی كوردی بۆ دواخستنی كردنه‌وه‌ی پڕۆژه‌ی سه‌ربه‌خۆیی بۆ دوای كۆتایی هاتنی شه‌ڕی موسڵ”. روونیشی كرده‌وه، كه “عه‌بادی ده‌یه‌وێت مه‌له‌فی ئه‌منی و سیاسی موسڵ پێش كردنه‌وه‌ی بابه‌تی سه‌ربه‌خۆیی، كۆتایی پێبێت، له‌ترسی ئه‌وه‌ی نه‌كا بابه‌تی جیابوونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن نه‌یاره سیاسییه‌كانیه‌وه به‌كاربهێنرێت”.
سه‌رچاوه‌كه هه‌روه‌ها گوتی “هه‌وڵه‌كانی عه‌بادی سه‌ركه‌وتوو بوو بۆ دواخستنی پڕۆژه‌ی سه‌ربه‌خۆیی تا دوای ته‌واوبوونی شه‌ڕی موسڵ، هه‌روه‌ها شاندێكی هه‌رێم دوای كۆتایی هاتنی شه‌ڕی موسل سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات”. ئاماژه‌شی به‌وه كرد، كه “عه‌بادی پێیوایه چاره‌سه‌ركردنی دۆسیه هه‌ڵواسراوه‌كان به تاك تاك كاری له‌سه‌ر بكرێت، نه‌ك هه‌موویان پێكه‌وه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هه‌موو دۆسیه‌كان په‌یوه‌ندیان به یه‌كه‌وه هه‌یه”.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، كه “چه‌ند دۆسیه‌یه‌كی شاری موسڵیش په‌یوه‌ندییان به كورده‌وه هه‌یه، كه ناوچه هاوبه‌شه‌كانی نێوانیانه و پێشمه‌رگه ئازادی كردووه و تا ئێستاش له‌وێ ماونه‌وه”. گوتیشی “ئه‌م دۆسیه‌یه‌ش له‌گه‌ڵ دۆسیه‌كانی دیكه دوای كۆتایی شه‌ڕی موسڵ یه‌كلا ده‌كرێته‌وه”.
لای خۆشیه‌وه عه‌ره‌فات كه‌ره‌م، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له په‌رله‌مانی عێراق گوتی “دوو لیژنه‌ی سیاسی و حكومی بۆ به‌دواداچوونی سه‌ردانی شاندی هه‌رێم بۆ به‌غدا و ئه‌نجامدانی گفتوگۆ و چاره‌سه‌ر كردنی قه‌یرانه‌كان پێكهێنراوه”. روونیشی كرده‌وه، كه “لیژنه‌كان ده‌ستیان به كاره‌كانیان كردووه و دۆسیه هه‌ڵواسراوه‌كانیان ئاماده كردووه، ئێمه‌ش هه‌وڵی یه‌كخستنی هه‌ڵوێستی پارته كوردییه‌كان ده‌ده‌ین له‌كاتی سه‌ردانه‌كه‌دا”.
كه‌ره‌م له‌میانه‌ی لێدوانێكیدا بۆ عه‌ره‌بی جه‌دید گوتی :” هێشتا به‌رواری سه‌ردانه‌كه‌ی شاندی هه‌رێم بۆ به‌غدا دیاری نه‌كراوه، هه‌روه‌ها ئه‌و شانده‌ی كه ده‌چێته به‌غدا باسی هه‌موو كێشه هه‌ڵولسراوه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا ده‌كات و هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر ده‌دات بۆیان”.
هه‌روه‌ها گوتی “چه‌ند لایه‌نێك هه‌ن، كه ده‌یاونه‌وێت وا ده‌ربخه‌ن، كه كورد عێراقی یه‌كپارچه‌ی ناوێت، به‌ڵام ئێمه وه‌ك كورد له رابردوودا داوای ئۆتۆنۆمیمان ده‌كرد، به‌ڵام حكومه‌ته یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كان پێیان نه‌داین، ئینجا داواكارییه‌كه‌مان به‌رز كرده‌وه بۆ فیدرالی، ئه‌ویشمان ده‌ستنه‌كه‌وت، ئه‌مرۆش داواكارییه‌كه‌مان بۆ سه‌ربه‌خۆیی به‌رز كردوه‌ته‌وه، به‌هۆی جددی نه‌بوونی حكومه‌ته‌كانی عێراق بۆ كاركردن له‌سه‌ر دۆسیه‌كانمان”.
جه‌ختیشی كرده‌وه، كه “ئه‌گه‌ر حكومه‌ته‌كانی پێشوو ئۆتۆنۆمیان پێبداینایه، په‌نامان بۆ ئه‌م داواكارییه‌ی ئێستامان نه‌ده‌برد، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی، كه داواكارییه‌كانمان ده‌ستوریی و ره‌وان”. ئاماژه‌شی به‌وه كرد، كه “پاڵنه‌رمان هه‌یه، كه وامان لێده‌كات سه‌فقی داواكارییه‌كانمان به‌رز بكه‌ینه‌وه، ئه‌ویش حكومه‌ته‌كه‌ی مالیكی بوو، كه به درێژایی دوو خولی حوكمی خۆی پەره‌نسیپی هاوبه‌شیی نیشتیمانی راسته‌قینه‌ی جێبه‌جێ نه‌كرد”.
حكومه‌ته‌كه‌ی عه‌بادی مه‌ترسی له كردنه‌وه‌ی دۆسیه‌ی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان هه‌یه له‌مكاته‌دا، چو‌نكه له‌وانه‌یه ببێته هۆی ناكۆكی و دروستبوونی قه‌یرانی سیاسی له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و كاریگه‌ری بۆ سه‌ر رێككه‌وتن و هه‌ماهه‌نگی نێوانیان له شه‌ڕی موسڵدا ده‌بێت، هه‌ر ئه‌مه‌شه بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی داوای دواخستنی بابه‌ته‌كه بكرێت، بۆ دوای كۆتایی هاتنی شه‌ڕی موسڵ.