گەرمیان: وێستگەیەكی نوێی كارەبا دروست دەكرێت

0

نوچەنێت
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای گەرمیان رایگەیاند، حكومەتی هەرێمی كوردستان رەزامەندی لەسەر دروستكردنی وێستگەیەكی بەرهەمهێنانی كارەبا لە گەرمیان دەربڕیوە.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای گەرمیان، ئەنجومەنی وەزیران نوسراوێكی ئاراستەی وەزارەتی كارەبا كردووە و رەزامەندە لەسەر دروستكردنی وێستگەیەكی بەرهەمهێنانی كارەبا لە سنوری ئیدارەی گەرمیان.

بەڕێوەبەرایەتییەكە ئەو رەزامەندییە بە مژدەیەكی خۆش بۆ گەرمیان و بە تایبەت ناوچە دابڕێنراوەكان وەسفدەكات و دەڵێت، لە ساڵانی ئایندەدا گرفتی كارەبا چارەسەر دەكرێت.

هەروەها ئەنجومەنی وەزیران داوای لە وەزارەتی كارەبا كردووە، پرۆژەكە دوای دیراسەكردنی، لەڕێی وەبەرهێنانی كەرتی تایبەتەوە بكرێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com