ئەمریکا لەسەر ئاڵۆزییەکانی شنگال هەڵوێستی خۆی راگەیاند

0

نوچەنێت
 گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەسەر بوونی پەکەکە لە شنگال رایگەیاند، پەكەكە لەو بەرەیەی شەڕدا هیچ شوێنێکی نییە و لای ئێمە گروپێکی بیانی تیرۆرستە. گوتیشی “دەبێت هەموومان جەخت لەسەر شەڕی داعش بكەینەوە”.

مارك تۆنەر، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا بەوەكالەت، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لە وەڵامی پرسیارێکدا لە بارەی شەڕی ئەم دوایەی شنگال رایگەیاند “حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی بەغدا، لەبارەی رۆژئاوای نەینەوا بەتایبەت شنگال لەگفتوگۆدان، بۆ گەڕانەوەی سەقامگیری بۆ ئەو ناوچانەی لەدەستی داعش رزگارکراون. گوتیشی، ئاگادارین و  لە هەوڵداین بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان.

مارک تۆنەر دەڵێت، زۆرجار باسی ئاڵۆزی ئەو شوێنانەمان كردووە، لەوەش تێدەگەین، كە ئێستا هەندێك گرژی لەو ناوچەیە هەیە، بەتایبەت پەیوەندیدار بە پەكەكە، ئێمە باوەڕمان وایە ئەوێ شوێنی پەکەکە نییە و لای ئێمە گروپێكی بیانی تیرۆرستە.

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا راشیگەیاند، لە چەند رۆژی رابردوودا برێت مەكگۆرك، نوێنەری سەرۆکی ئەمریکا بۆ شەڕی داعش لە عێراق و كوردستان بووە و گوتیشی، بەردەوامین لە گفتوگۆ لەگەڵ توركیا و عێراق و ئەكتەرەكانی عێراق، لەوانەش هێزە كوردییەكان، بۆ ئەوەی ئەو تەنگەژانە نەهێڵین و دەبێت هەموومان جەخت لەسەر شەڕی داعش بكەینەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com