نوچه‌نێت- تۆڕی هه‌واڵی عێراق
هێمن هه‌ورامی، راوێژكاری مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رۆژی دووشه‌ممه گوتی، دواخستنی سه‌ردانی بارزانی بۆ ئێران بۆ چه‌ند جارێك، به‌هۆی نه‌گونجاوی كاتی سه‌ردانه‌كه‌وه‌یه، ئاماژه‌شی به‌وه كرد، كه سه‌ربه‌خۆیی كوردستان هۆكاری سه‌قامگیریی ده‌بێت بۆ ئێران نه‌ك به پێچه‌وانه‌وه.
هه‌ورامی له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا گوتی “چه‌ند جارێك دواخستنی سه‌ردانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئێران، له ئه‌نجامی نه‌بوونی كاتێكی گونجاو بووه بۆ هه‌ردوولا و رێككنه‌كه‌وتنی لیستی كاره‌كانی هه‌ردولایه بۆ ئه‌نجامدانی سه‌ردانه‌كه”.
هه‌روه‌ها گوتی “كاتێك سه‌رۆكی هه‌رێم بانگهێشتی ئێران كرا، لیستی كاره‌كانی پڕ بوو و زۆر سه‌رقاڵ بوو، پاشانیش، كه كاته‌كه بۆ بارزانی گونجاو بوو، به‌رپرسانی ئێران سه‌رقاڵ بوون و كاتیان نه‌بوو”.
هه‌ورامی هه‌روه‌ها دەڵێت “كۆماری ئیسلامی ئێران دراوسێیه‌كی گرنگه به‌لای ئێمه‌وه، ده‌مانه‌وێت په‌یوه‌ندی باشمان له‌گه‌ڵیدا هه‌بێت، سه‌ردانی بارزانیش بۆ ئێران هه‌ر ئه‌نجام ده‌درێت، به‌ڵام ناتوانم به‌رواره‌كه‌ی به ته‌واوی دیاری بكه‌م”.
هه‌ورامی ئه‌وه‌شی گوت، كه چاوپێكه‌وتنی نێوان بارزانی و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌میانه‌ی كۆنگره‌ی میونیخ له ئه‌ڵمانیا زۆر ئه‌رێنی بوو، شانده ئێرانیه‌كانیش، كه سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن هه‌ڵوێستیان ئه‌رێنیه، به‌ڵام بۆ بابه‌تی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، ئه‌وا په‌یوه‌ندی به ئێرانه‌وه نییه، بابه‌تێكی ناوخۆیی عێراقیه و له‌نێوان به‌غدا و هه‌ولێر چاره‌سه‌ر ده‌كرێت.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌شی به‌وه كرد، كه كوردستانی سه‌ربه‌خۆ هیچ مه‌ترسیه‌ك بۆسه‌ر ئێران دروست ناكات، به‌ڵكو هۆكاری سه‌قامگیریی ده‌بێت بۆ ئێران و هه‌موو ده‌وڵه‌ته دراوسێكانی هه‌رێم، بۆ ماوه‌ی 26 ساڵی رابردووش هه‌رێمی كوردستان سه‌رچاوه‌ی هیچ مه‌ترسیه‌ك نه‌بووه بۆ ئێران، گوتیشی سه‌ربه‌خۆیی ته‌نها په‌یوه‌ندی به گه‌لی كوردستانه‌وه هه‌یه.