دەنگەکانی هادی عەلی محەمەد فەرەجی کردە ئەمینداری یەکگرتوو
نوچەنێت
وەک پێشبینی دەکرا، کە لەدوای شکستهێنانی خۆی دەنگەکانی هادی عەلی لە کۆنگرە ئەنجامی کۆنگرەکەی لە بەرژەوەندی محەمەد فەرەج کۆتایی هێنا و کردیە ئەمینداری گشتی یەکگرتوو، لە ئەنجامی دەنگدانی یەکەم بۆ هەڵبژاردنی ئەمینداری گشتی یەکگرتوو . محمەد رەئوف دەنگی زۆرینەی هێنا بەڵام بەهۆی ئەوەی رێژەی دیاری کراوی کۆنگرەی بەدەست نەهێنا بوو، هەڵبژاردن دووبارەکرایەوە، نوچەنێت رایگەیاند بەپێی دەنگەکان بێت. د، محمەد رەئوف بۆتە ئەمیندار، بەڵام پێشبینی ئەوەی کرد، کە دەنگەکانی هادی عەلی هەڵبژاردنەکە پێچەوانەبکاتەوە، ئەنجام هەر وابوو، چونکە هادی عەلی رکابەری د. محمەد رەئوفی دەکرد و پێشتریش لە راگەیاندنەکانی نزیکی هادی عەلی یەوە هێرش بۆ سەر محەمەد رەئوف دەستی پێ‌کردبوو.
له قۆناغی دووه‌می هه‌ڵبژاردنی پۆستی ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو كه له نێوان(محه‌مه‌د فه‌ره‌ج و محه‌مه‌د ره‌ئوف ) به‌ڕێوه‌چوو، كه تێدا محه‌مه‌د فه‌ره‌ج توانی متمانه‌ی زۆربه‌ی ئه‌ندامانی كۆنگره‌ی شه‌شه‌می یه‌كگرتوو به‌ده‌ستبهێنێت.
رێژه‌ی ده‌نگه‌كانیش به‌مجۆره بوو:
محه‌مه‌د فه‌ره‌ج :401
محه‌مه‌د ره‌ئوف:310
به‌مجۆره به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی محه‌مه‌د فه‌ره‌ج بووه به ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان.
بۆ هەواڵی پەیوەندار کلیک بکە….