پەرلەمانی عێراق بڕیارێكی لە بەرژەوەندی جوتیارانی عێراق و هەرێم دەركرد

0

نوچەنێت: تایبەت

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، پەرلەمان پڕیارێکی دەرکردووە، کە تیایدا داوادەکات هاوشێوەی پارێزگاکانی دیکەی عێراق شایستە داراییەكانی جوتیارانی هەرێمی کوردستان دابینبکرێت.

پەرلەمانی عێراق بڕیارێكی لەبەرژەوەندی جوتیارانی عێراق دەركرد و، حکومەت پابەند دەکات پارەی گەنم و جۆیان بۆ خەرج بکات، کە لە 2014، 2015 و 2016، بەپێی بڕیارەکە دەبێت حكومەتی عێراق شایستە داراییەكانی جوتیارانی كوردستان هاوشێوەی پارێزگاكانی دیكە دابین بكات.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، مەسعود حەیدەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانتاری عێراق لە فراکسیۆنی گۆڕان، لەبارەی ئەو پڕۆژە بڕیارەی لە پەرلەمانی عێراق دەرکراوە بۆ جوتیاران رایگەیاند: بڕیارەکە پەرلەمان داویەتی، بەڵام یاسای (موازەنە) بوودجەی 2017 لە هەر بڕیارێکی پەرلەمان بەهێزترە، چونکە یاسا لەسەروی بڕیارەوەیە، دەرکردنی ئەو بڕیارەش لەلایەن پەرلەمانەوە، لە ئەنجامی ئەو کارە نایاساییەیە، کە سەرۆكوەزیرانی عێراق کردوویەتی بەرامبەر بەجوتیارانی هەرێمی کوردستان بەوەی، کە رێژەی شایستە دراییەکانی 60% کەمکردووەتەوە.

مەسعود حەیدەر دەڵێت “ئێمە وەکو کوتلە سیاسیەکانی پەرلەمانی عێراق، بەتایبەتی فراکسیۆنە کوردستانیەکان داوامانکرد، کە شایستە داراییەکانی هەموو جوتیارانی عێراق، وەکو ئەوەی لە یاسای بودجەی 2017 دا هاتووە خەرجبکرێت، هاو شێوەی پارێزگاکانی دیکەی عێراق شایستە داراییەكانی جوتیارانی هەرێمی کوردستان دابین بکات”.

بەگوتەی ئەو ئەندام پەرلەمانەکەی عێراق، لەئێستادا بڕیارەکە کراوە بە پڕۆژە، بڕیارەکە دەنگی پێویستی لە سەر دراوە و گوتیشی “زیاتر بەدوادا چوونی دەوێت و پێویستی بەوە هەیە، کە لەگەڵ سەرۆكوەزیرانی عێراقیشدا دانیشتن بکرێت و لەماوەی داهاتوویشدا، دەبێت کاری لەسەربکرێت”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com