نوچەنێت
به بڕیاری مه‌سعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، چه‌كدارانی هێزی پاراستنی ئێزدیخان ده‌خرێنه سه‌ر وەزارەتی پێشمەرگە و فەرماندەی ئەو هێزەش دەڵێت “لەمەودوا ئەم هێزە سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە دەبن و لە شەنگال هەتا خانەقین، لە هەر شوێنێ ئەركمان پێبدەن و فەرمانمان پێبكەن، ئامادەین بەرگری لە خاكی كوردستان بكەین”.
له‌سه‌روبه‌ندی هێرشی داعش بۆ سه‌ر شنگال له ئابی 2014 حه‌یده‌ر شه‌شۆ هێزی پاراستنی ئێزدییه‌كانی پێكهێنا، كه ژماره‌یان نزیكه‌ی چوار هه‌زار كه‌س ده‌بێت.
حه‌یده‌ر شه‌شۆ 8-3-2017، له گوته‌یه‌كیدا له‌پێنجه‌مین دیداری سلێمانی، داوای دروستكردنی هێزێكی تایبه‌ت به ئێزدییه‌كانی كرد، كه سه‌ر به وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان بێت. گوتیشی “وه‌ك ئێزدییه‌كان هیچ چاره‌نوسێكمان له‌عیراقدا نابینین”. باسی له‌وه‌شكرد، كه پاڵپشتی تەواوەتی حکومەت نەبووە بۆ شەنگال، بۆیە سەدان گەنج بوونە قوربانی.
حەیدەر شەشۆ، فەرماندەی هێزی پاراستنی ئێزیدخان بە ماڵپەری فەرمی پارتی راگه‌یاند “بڕیار هاتووە و ناوونوسین بەردوامە، بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر لە هەزار چه‌كداری هێزەکەمان بخرێنه سه‌ر وەزارەتی پێشمەرگە، بەڵام پێویستە ئیستحقاق و چەک وەربگیرێت و مەشقیان پێ بکرێت، بۆ ئه‌وەی بە فەرمی خسته سه‌ر وەزارەتی پێشمه‌رگه بخرێته واری جێبه‌جێكردنه‌وه”.
حەیدەر شەشۆ دەڵێت “ئێمە كه بە تەواوی چووینە ناو وەزارەتەکە، لە رووی چەک و موچەشه‌وە پشت بە وەزارەتی پێشمەرگە دەبەستین و هێزەکەمان سەر به هیچ لایەنێکی سیاسیش نابێت”.
حەیدەر شەشۆ، هەروەها دەڵێت “لەمەودوا ئەم هێزە سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە دەبن، لە شەنگال هەتا خانەقین لە هەر شوێنێ ئەركمان پێبدەن و فەرمانمان پێبكەن، ئامادەین بەرگری لە خاكی كوردستان بكەین”.