
د. محمەد رەئووف بووە ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی
نوچەنێت
دوای ئەوەی هەڵبژاردن لەنێوان چوار کاندید بەڕێوەچوو بۆ هەڵبژاردنی ئەمینداری یەکگرتووی ئیسلامی دوو لە کاندیدەکان دەنگی کەمینەیان هێنا کە دیارترینیان هادی عەلی بوو. ئێستا هەڵبژاردن لەنێوان دوو کاندید کە دەنگەکانیان زۆرینەن بەڵام رێژەی دیاری کراوی کۆنگرەیان بەدەست نەهێناوە، دووبارە دەکرێتەوە، بەڵام وا چاوەڕوان دەکرێت کە بەپێی رێژەی دەنگەکان د. محەمەد رەئوف لەپێشەوەیەو زۆرینەی دەنگەکان بەدەست دەهێنێت و دەبێتە ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی، بەڵام بەپێی ئەوەی کە دەنگەکانی هادی عەلی رەنگە لەدژ بن بۆ محمەد رەئوف ئەگەری ئەوەش هەیە کە ئەنجام بەشێوەیەکی تر بێت.
پاش ده‌نگدانێكی راسته‌وخۆ بۆ ئه‌ندامانی كۆنگره له كۆی 755 ئه‌ندام كۆنگره ، 735 ئه‌ندام كۆنگره تیایدا به‌شداری كرد و له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا 12 ده‌نگی سپی بو، ڕێژه‌ی ده‌نگدان به‌م شێوه‌یه بوو .
72 ده‌نگ بۆ به‌ڕێز محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د
276 بۆ به‌ڕێز ده‌نگ محه‌مه‌د ره‌ئوف
248 ده‌نگ بۆ به‌ڕێز محه‌مه‌د فه‌ره‌ج
127 ده‌نگ بۆ به‌ڕێز هادی عه‌لی