نوچەنێت
به‌رپرسێكی پارتی دیموكراتی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، كه پۆستی قایمقامی هه‌ڵه‌بجه‌یان به‌خشیوه.
لایه‌نه سیاسییه‌كانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه له‌سه‌ر پێكهێنانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكه و دابه‌شكردنی كورسییه‌كان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییه‌كان رێككه‌وتن،
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 12-3-2017، لایه‌نه سیاسییه‌كانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه پاش رێككه‌وتنیان، له كۆنفڕانسێكی رۆژنامه‌وانیدا، ده‌قی رێككه‌وتنیان له‌باره‌ی چۆنیه‌تی دابه‌شكردنی پۆسته‌كانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه بۆ رۆژنامه‌نووسان ئاشكرا كرد.
ماڵپه‌ڕی فەرمی پارتی، له زاری سه‌ید ئه‌حمه‌د، كارگێڕی لقی 12ی ئه‌و حزبه له هه‌ڵه‌بجه بڵاویكرده‌وه، كه “ئێمه وه‌كو پارتی له پۆستی قایمقامی مه‌ركه‌زیی هه‌ڵه‌بجه خۆش بووین، كه حه‌قی خۆمان بوو، هه‌ڵبه‌ت ئێمه له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندیی هاوڵاتیانی هه‌ڵه‌بجه و پێكهێنانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا ئه‌و بڕیاره‌مان دا”.