نوچەنێت: تایبەت
بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزا و ناحییەکانی کەرکوک رایدەگەیەنێت، هەوڵی تەقاندنەوەی بۆرییەکی نەوت لە گوندێکی سنووری قەزای دوبز پوچەڵکرایەوە.
تیرۆریستان بەردەوام هەوڵی زیان گەیاندنی ماددی و گیانین بە تایبەت بەکورد، یەک لەوانە تەقاندنەوەی بۆریەکی نەوتیان لە گوندێکی سنووری قەزای دوبزی سەربەپارێزگای کەرکوك داوە، لە رێگەی دانانی بۆمبێکی چێنراوەوە، ئەمە چەندین جارە هەوڵی تەقاندنەوەی بۆری تەوت لەو سنورە دەدرێت، بەڵام تیمەکانی پۆلیس توانیویانە ئەوە هەوڵانە پوچەڵبکەنەوە.
لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، عەمید سەرحەد قادر، بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزا و ناحییەکانی کەرکوک، لەبارەی هەوڵی تەقاندنەوەی بۆریە نەوتەکە رایگەیاند: پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەك شەممە 12-3-2017، لە گوندی قوشقایەی سنووری قەزای دوبزی سەر بە پارێزگای کەرکوک، بۆمبێکی چێنراو لە ژێر بۆریەکی نەوتدا دانرابوو، بەڵام لەلایەن تیمەکانی پۆلیسەوە پووچەڵکرایەوە.
عەمید سەرحەد دەڵێت “پۆلیس هەماهەنگی هەبووە لەگەڵ تیمەکانی ئاسایشدا و گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و توانیویانە بۆمبەکە و چوار بۆمبی تریش، کە لە هەمان شوێندابوون پوچەڵیان بکەنەوە”.