نوچەنێت
سەرۆک وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەهۆی کۆچی دوایی محەممەدی مەلا کەریم نووسەر و وەرگێڕی ناسراو، لە پەیامیکدا هاوخەمی خۆی بۆ بنەماڵەکەی دەربڕی.
محەممەدی مەلا کەریم مودەڕیس کوڕی زانای کورد عەبدولکەریم مودەڕیسە، نووسەر و وەرگێڕێکی بەناوبانگ بوو وخاوەن چەندین کتێب و لێکدانەوەی دیوانی شاعیرانی کلاسیک و لیکۆڵینەوەیە. بەرەبەیانی یەکشەممە 12-3-2017 لە تەمەنی 86 ساڵیدا بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا ئاماژە بە کەسایەتی محەممەدی مەلا کەریم دەکات و دەڵێت”مامۆستا محه‌مه‌دى مه‌لا كه‌ریمى موده‌ڕیس خاوه‌ن قه‌ڵه‌مێكى به‌بڕشت و دیارى كورده، بۆیه له‌ده‌ستدانى زیانێكى گه‌وره‌یه و بۆشاییه‌كى به‌رچاو له جیهانى نووسین و ئه‌ده‌بى كوردیدا جێده‌هێڵێت و به ئاسانى پڕنابێته‌وه”.
ده‌قه‌كه‌یه‌ت پەیامەکە:
به داخێكى زۆره‌وه هه‌واڵى كۆچى دواییى نووسه‌ر و وه‌رگێڕ و ڕۆناكبیر و كه‌سایه‌تیى دیارى كورد، خوا لێى خۆش بێت مامۆستا محه‌مه‌دى مه‌لا كه‌ریمى موده‌ڕیس ـ م پێگه‌یشت. به‌م بۆنه خه‌مناكه‌وه، پرسه و سه‌ره‌خۆشى له خانه‌واده و كه‌سوكار و دۆست و یارانى ده‌كه‌م، خواى گه‌وره سه‌بوورییان بداتێ و گیانى ئه‌ویش به به‌هه‌شت شاد بكات.
مامۆستا محه‌مه‌دى مه‌لا كه‌ریمى موده‌ڕیس خاوه‌ن قه‌ڵه‌مێكى به‌بڕشت و دیارى كورده، له خانه‌واده‌یه‌كى به‌ڕێز و دیارى كوردستانه كه نزیكه‌ى كتێبخانه‌یه‌ك به‌رهه‌مى به‌پێزیان نووسیوه، بۆیه له‌ده‌ستدانى زیانێكى گه‌وره‌یه و بۆشاییه‌كى به‌رچاو له جیهانى نووسین و ئه‌ده‌بى كوردیدا جێده‌هێڵێت و به ئاسانى پڕنابێته‌وه، به‌تایبه‌تیش له بوارى لێكۆڵینه‌وه له ده‌قه كلاسیكییه‌كانى كورد كه ئه‌و زۆر سه‌ركه‌وتوانه كارى له‌سه‌ر كردووه. مامۆستا محه‌مه‌د به كار و نووسین و به‌رهه‌مه‌كانى، هه‌میشه له‌ناو ئێمه‌دا ئاماده‌یى ده‌بێت و بیرناچێته‌وه.
هاوده‌ردى و هاوخه‌میم له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌ى به‌ڕێزیان دووپات ده‌كه‌مه‌وه، هیوادارم ئه‌مه دوایین خه‌م و دوایین كۆستیان بێت.
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان
12.3.2017