نوچەنێت
بەرپرسی دۆسییەی گۆڕەبەکۆمەڵەکان لە قەزای شنگال رایدەگەیەنێ، تا ئێستا لە شنگال 35 گۆڕی بەکۆمەڵ دۆزرانەوە کە 34 ی هی کوردانی ئێزدین و یەک گۆڕ هیی کوردە شیعەکانە.
سەعدوون هەسکانی، بەرپرسی دۆسییەی گۆڕەبەکۆمەڵەکان لە شنگال، بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی راگەیاند “ئەم گۆڕە بەکۆمەڵە لە رۆژئاوای شنگال دۆزرایەوە، بەپێی زانیارییەکانمان چوار کەس لەم گۆڕە بە کۆمەڵەدایە”.
هەسکانی دەڵێت “لە چوار کەسەکەی لەم گۆڕەدان، یەکێکی لە کوردانی ئێزدییە خەڵکی (تل بەنات)ی سەر بە قەزای شنگالە و، بۆ ئەوکارە دەگەڕێتەوە، کە داعش شنگالی داگیر کرد و، دەستی لە کەس نەدەپاراست”.