نوچەنێت-رووداو
توێژینه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌شی هه‌ردوو رێكخراوی كۆمه‌ڵه‌ی ئه‌وروپی بۆ ئازادی عێراق و كۆمیسیۆنی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ئازادییه‌كان له په‌رله‌مانی یه‌كێتی ئه‌وروپا، ده‌ستوه‌ردانه‌كانی سوپای پاسدارانی ئێرانی لە كاروباری 14 وڵاتی ئیسلامی به‌پله و ئاستی جیاوازه‌وه دیاریكردووه.
توێژینه‌وه‌كه باس لەوە دەکات، ئه‌فسه‌ره باڵاكانی سوپای پاسدارانی ئێرانی به‌شێوه‌یه‌كی به‌رنامه بۆ داڕێژراو و سیسته‌ماتیك، كار بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، هه‌ژموونی خۆیان به‌سه‌ر وڵاته‌كاندا بسه‌پێنن و له 2013 وە هه‌وڵه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی فراوان چڕكراوه‌ته‌وه، به‌تایبه‌تیش دوای رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ئێرانی له‌گه‌ڵ وڵاتانی 5+1 له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا.
توێژینه‌وه‌كه جه‌ختی له‌وه كردووەتەوە، كه ئێران به‌شێوه‌یه‌كی رانه‌گه‌یێندراو 4 وڵاتی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی داگیركردووه، كه بریتین له عێراق و سووریا و لوبنان و یه‌مه‌ن و ته‌نانه‌ت له ساڵی 2016دا 70 هه‌زار سه‌ربازی ئێرانی له سووریا شه‌ڕی به‌وه‌كاله‌تیان كردووه.
هه‌روه‌ها به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ ده‌ست له‌كاروباری ناوخۆی 8 وڵاتی ناوچه‌كه وه‌رده‌ده‌ن و بڕیاریش ده‌رده‌كه‌ن له زۆربه‌ی كایه‌كان وه‌ك عێراق، سووریا، یه‌مه‌ن، لوبنان، فه‌له‌ستین، به‌حرێن، میسر و ئوردن. هاوكات گرووپی چه‌كداری له 12 وڵاتی ناوچه‌كه دامه‌زراندووه و راسته‌وخۆ چاودێری كاره‌كانیان ده‌كات و له كۆی 14 وڵات‌دا ئێران له 13 وڵاتی ناوچه‌كه كاری تیرۆری ئه‌نجامداوه‌و به به‌ڵگه تۆماركراون.
هەر بەپێی توێژینەوەکە كاری سیخوڕی له 12 وڵاتی ناوچه‌كه كردووه و به‌شێك له سیخوڕه‌كانیان ده‌ستگیركراون و ده‌ستبه‌جێ له‌سێداره دراون و سه‌لمێنراوه ئێران چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان ره‌وانه‌ی ئه‌م 14 وڵاته‌ی ناوچه‌كه كردووه.
سوپای پاسداران ساڵانه ملیارێك دۆلار بۆ موچه‌ی سه‌ربازانی له سووریا خەرجدەکات و زۆربه‌ی رێككه‌وتنه بازرگانییه‌كانی ئێران له‌ژێر ده‌ستی خۆیەتی .