بارزانی و شاندی هاوپەیمانی نیشتمانی شیعەکان لە کۆبوونەوەدان

0

نوچەنێت
کۆبوونەوەی مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ شاندی هاوپەیمانی نیشتمانی شیعەکان، کە ئەمڕۆ شەممە 11-3-2017 گەیشتنە هەولێر، لە پیرمام دەستیپێکرد و گوتەبێژی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستانیش دەڵێت “سەرۆک و سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بەجیا لەگەڵ هاوپەیمانی نیشتمانی کۆدەبنەوە”.

ئومێد سەباح، گوتەبێژی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بە (رووداو)ی راگەیاند “ئەو شاندە پێکهاتوون لە نوێنەرایەتی سەرجەم حزبەکانی نێو هاوپەیمانی نیشتمانی و هەندێک لە حزبەکانی دەرەوەی هاوپەیمانی نیشتمانی و سوننەکان، لە کەسایەتییە سیاسی، میدیایی و راوێژکاران و ئەو کەسانەی، کە بڕیار دروستدەکەن لەنێو هاوپەیمانی نیشتمانی و حکومەتی عێراقدا”.

ئومێد سەباح گوتیشی “گفتوگۆ لەسەر ئەوە دەکرێت چۆن لە رێگەی دیالۆگەوە سیاغەیەکی نوێ دابنرێت بۆ پەیوەندییەکانی کوردستان لەگەڵ عێراقدا”.

گوتەبێژی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەشکرد “دانیشتنەکە دوو بەش دەبێت، بەشی یەکەمی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەشدار دەبێت و لە بەشی دووەمدا سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵیان کۆدەبێتەوە، مەبەست لەمەش ئەوەیە کە بڕیارەکان تەنها لای سەرکردەکان نەمێنێتەوە، بەڵکو شۆڕببێتەوە بۆ لای ئەو کەسانەشی کە بڕیار دروستدەکەن”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com