ئەڵمانیا بەرزکردنەوەی وێنەی ئۆجەلان و 33 ئاڵا و دروشمی جۆراوجۆری سەر بە پەکەکە قەدەغە دەكات

0

نوچەنێت
وەزارەتی نێوخۆیی ئەڵمانیا بەرزکردنەوەی وێنەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیكراوی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) و 33 ئاڵا و دروشمی جۆراوجۆری سەر بەو پارتە قەدەخەدەكات.

بڕیارەكە لە 5 لاپەڕە پێکهاتووە. رۆژی 2-3-2017 لەلایەن تۆماس دی میزیر، وەزیری نێوخۆی ئەڵمانیا دەركراوە و بەسەر ویلایەتە فیدراڵەکانی ئەڵمانیا و دامودەزگا ئەمنییەکاندا گشتێنراوە.

بەپێی رۆژنامەی دیر شپیگلی ئەڵمانی، بڕیارەکە بەدیاریکراوی وێنەی ئۆجەلانی بە باکگراوندی زەرد، سەوز و سوور قەدەخەکردووە کە لایەنگرانی پەکەکە هەمیشە لە خۆپیشاندانەکاندا بەرزیدەکەنەوە.

هاوکات بڕیارەکە قەدەغەکردنی 33 ئاڵا و دروشمی تایبەت بە پەکەکە و رێکخراوەکانی سەر بەو پارتە دەگرێتەوە، کە بەپێی رۆژنامەکە، ئاڵای یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە)، باڵی سەربازیی پارتی یەكێتیی دیموکراتی (پەیەدە)شی گرتووەتەوە.

هاوشێوەی ئەمریكا و چەند وڵاتێكی دیكە، پارتی کرێکارانی کوردستان (پەكەكە) لە ئەڵمانیا پارتێكی قەدەغەكراوە و لە 22ی مانگی تشرینی دووەمی ساڵی 1993 دا حکومەتی ئەڵمانیا بەفەرمی بڕیاری قەدەخەکردنی بۆ دەرکردووە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com