‌سێ كوردی ئێزدی دیكه‌ له‌ده‌ستی داعش رزگار كران

0

نوچەنێت
بەرپرسی نوسینگەی رزگارکردنی کوردانی ئێزدی رایگه‌یاند، كه‌ رۆژی چوارشه‌ممه‌، سێ ئێزدیی دیکەیان لە دەستی داعش رزگار کردووە و ئێستا ئاماری رزگارکردنی کوردانی ئێزدی لە دەستی داعش گەیشتووەتە دوو هەزار و 918 کەس.

حسێن قایدی، بەرپرسی نوسینگەی رزگارکردنی کوردانی ئێزدی بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند ”دوێنێ سێ کەسی دیکە لە پارێزگای موسڵ رزگار کران، کە دوو منداڵی تەمەن شەش ساڵ و چوار ساڵ و کچێکی 17ساڵ بوون و بە کەسوکاری خۆیان شاد بوونەتەوە.”

حسێن قایدی جه‌ختیشی كردووه‌ته‌وه‌، كه‌ بەردەوامن لە ھەوڵەکانیان بۆ رزگارکردنی کوردانی ئێزدی لە دەستی داعش و ئاماری ئێزدییه‌ رزگاركراوه‌كانیشی ئاشكراكرد، كه‌ تائێستا  گه‌یشتووه‌ته‌ دوو ھەزار و 918 کەس.

بەرپرسی نووسینگەی رزگارکردنی کوردانی ئێزدی دەڵێت ”لەدوای دەستپێکردنی پرۆسەی رزگارکردنی موسڵەوە 80 کەس رزگار کراون، رزگاركردنی ئه‌و كه‌سانه‌ش لە رێی نوسینگەکەی ئێمەوە بووە و ھیچ کامیان لە رێی ھێزە عیراقییەکانەوە نەبووە.”

به‌پێی هه‌واڵه‌كه‌ی سایتی پارتی دیموكراتی كوردستان، حسێم قایدی سەبارەت بەو منداڵانەش قسه‌ی كردووه‌، کە کوردی ئیزدین و گوایه‌ په‌كه‌كه‌ رفاندوونی، له‌و باره‌یه‌شه‌وه‌ گوتوویه‌تی ”هەوڵ دەدەین ئەوانیش لەژێر دەستی په‌كه‌كه‌ رزگار بکەین، چونکە نابێت منداڵ چەکدار بکرێت و ستەمی وا لە ئێزدییان بکرێت و منداڵەکانیان بخرێنە شەڕەوە، بە گوێرەی یاسا نێودەوڵەتییەکانیش، نابێت منداڵ چەکدار بکرێت و بڕفێندرێت، بۆیە ئێمەش ئەوە قبوڵ ناکەین.”

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com