نوچەنێت
ده‌رباز كۆسره‌ت رەسوڵ رایدەگەیەنێت ، بوونی په‌كه‌كه له ناوچه‌كانی هه‌رێمی کوردستاندا ئه‌گه‌ری هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسی بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان زیادده‌كات.
رۆژی پێج شەممە 9-3-2017 ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سوڵ، وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردن له په‌راوێزی پێنجه‌مین دیداری سلێمانی ،زانكۆی ئه‌مریكی له سلێمانی بە كوردستان24 ی راگەیاند” چالاكی چه‌كدارانی پارتی كرێكارانی كوردستان(په‌كه‌كه) له‌ناو خاكی كوردستان پێویست نییه و هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان قوربانییه‌كی زۆریداوه، پێویسته به گفتوگۆ چاره‌سه‌ری بوونیان له‌و ناوچانه‌ی هه‌رێمی كوردستان بكرێت و له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه‌دا گفتوگۆ بكرێت”.
ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سوڵ دەڵێت” بوونی په‌كه‌كه له ناوچه‌كانی قه‌ندیل واقیعێكی دیكه‌یه، به‌ڵام بوونیان له ناوچه‌كانی دیكه‌ی هه‌رێمدا ئه‌گه‌ری هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسی بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان زیادده‌كات، بۆیه پێویسته ئه‌و مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شانه‌یان له‌گه‌ڵ باسبكرێت كه به‌هۆی بوونی ئه‌وانه‌وه كه‌وتووه‌ته سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، جا به پاشه‌كشه‌یان بێت یان گۆڕینی شێوازی چالاكییه‌كانیان بێت، پێویسته گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ بكرێت”.
هه‌روه‌ها ئاماژه به هه‌ستیاری دۆخی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌و قۆناغانه‌ی خه‌باتی گه‌لی كوردستان له‌م پارچه‌یه‌ی كوردستان دەدات و قوربانی و خه‌باتی پێشمه‌رگه‌ی له رابردوودا بیرهێنایه‌وه و گووتی” پێویسته هه‌موو لایه‌ك ره‌چاوی ده‌ستكه‌وت و هه‌ستیارییه‌كانی دۆخی ئه‌م به‌شه‌ی كوردستان بكه‌ن و په‌كه‌كه‌ش له هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه‌كانی سه‌ر هه‌رێمی كوردستان تێبگات”.