
سەرۆ قادر بۆ کادرانی پارتی: ئیتر بەسە حکومەتی ئێمە نابێ ئاوابێت کە هەیە
نوچەنێت
بەرپرسی پێشووی مەکتەبی راگەیاندنی پارتی، بە کادرانی حزبەکەی رادەگەیەنێت، ئەو سەردەمە بەسەر چووە کە بە میللەت بڵێی ئەزمونەکەمان ساوایەو میللەت گەمەی بەم قسە دێت، هەروا دەشڵێت ئیتر بەسە حکومەتی ئێمە نابێ ئاوابێت کە هەیە.
سەرۆقادر، لە سیمینارێکدا کە له پهیمانگای كادیرانی پارتی سازکراوە، داوا لەکادرانی حزبەکەی دەکات خۆیان گۆشبکەن لەسەر ئەوەی چۆن حکومەتی باش دروست دەکرێت و دەڵێت” لەڕێگای نێت و خوێندنەوە دەتوانن بەسەرچاوەی زۆر باش بگەن لەبارەی حکومەتی باش.
هەر لەبابەتی سیمینارەکەیدا، بەرپرسی پێشووی مەکتەبی راگەیاندنی پارتی دەڵێت”ئێستا لەکوردستان کێشەو دەستەو یەخەییمان لەسەر ئەوەیە، حکومەتێکی باشمان دەوێ یان حکومەتێکی باشمان ناوێ، ئیتر میللەتی کوردستان لەوە دەرچووە پێی بڵێی تەجروبەکەمان ساوایەو فێرنینەو نازانین، ئەم شتانە کەس قبوڵ ناکات و ئێستا گاڵتەیان پێ دێ، دەبێت گاڵتەشیان پێ بێت”.
سەرۆ قادر ئەوەش رادەگەنێت کە زەمانی ئەو قسانە نەماو ” ئیتر بەسە چۆن بۆ ئازادی وڵات منافەسەمان کرد، دەبێت بۆ دانانی حکومەتێکی باشیش مونافەسە بکەین، حکومەتی ئێمە نابێ ئەو هابێت کە هەیە، دەبێت ئاوها بێت کە لەدنیادا بەقەد شەهیدەکانمان سەرمان پێی بەرز بێت”.