مەحموود عوسمان داوا لە هەموو حزبەکان دەکات بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ پەکەکە بەشداربن

0

نوچەنێت
مەحموود عوسمان، سیاسەتمەداری کورد دەڵێت، هەندێک لایەنی بەغدا پشتیوانی یەبەشە دەکەن. ئاشکراشی دەکات، لەبارەی ئاڵۆزییەکانی شنگال داواشیکرد “هەموو حزبەکان بەشداربن لە گفتوگۆکردن لەگەڵ پەکەکە”.

لەمیانەی بەشداریکردنی لە گەشتی هەواڵەکانی تەلەڤزیۆنی رووداو، مەحموود عوسمان، سیاسەتمەداری کورد و ئەندامی خوولی پێشووی پەرلەمانی عێراق، قسەی لەسەر کۆمەڵێ بابەتی رۆژ کرد، لەوانە شنگال و پەیوەندی نێوان حزبەکان.

لەسەر پرسی شنگال و ئاڵۆزیی نێوان پێشمەرگەکانی رۆژ و هێزەکانی یەبەشەی سەر بە پەکەکە، مەحموود عوسمان گوتی ”ناکرێت ئەو هەموو هێزە لە شنگال بێت، چونکە دەبێتە هۆی بەریەککەوتن و پێکدادان. پێویستە لە شنگال کێشە دروستنەکرێت، نابێت رێگە بدرێت جارێكی دیکە پیلانی وڵاتانی ناوچەکە جێبەجێبکرێت و شەڕی براکوژی رووبداتەوە”. 

مەحموود عوسمان دەڵێت، هەندێک لایەنی بەغدا پشتیوانی یەکینەکانی بەرخودانی شنگال (یەبەشە) دەکەن لە شنگال.

ئەو سیاسەتمەدارەی کورد گەڕانەوەی “پێشمەرگەی رۆژ” بۆ رۆژئاوای کوردستان بە مافی خۆیان دەزانێت و گوتی ”پێشمەرگەی رۆژئاوا مافی خۆیانە بگەڕێنەوە وڵاتەکەی خۆیان و ئەوانە بێگانە نین”.

مەحموود عوسمان حزبەکان بە کەمتەرخەم دەزانێت لە پرسی شنگال، ئەو پێوایە هەر حزبە و لای خۆیەوە بەیاننامە دەردەکات و بە پراکتیکی کار بۆ لێکنزیکردنەوە و چارەسەرکردنی کێشەکان نادەن، و داواشیکرد حزبەکان لە رەوشی شنگال یەکدەنگ بن. داواشیکرد “هەموو حزبەکان بەشداربن لە گفتوگۆکردن لەگەڵ پەکەکە بۆ بابەتی شنگال”.

لەسەر گرژییەکانی ئەمدواییەی شنگال، مەحموود عوسمان قسەی لەگەڵ پەکەکە کردووە. ئەو گوتی ”قسەم لەگەڵ پەکەکە کرد، ئەوان دەڵێن، ئێمە تەنیا کێشەمان لەگەڵ پارتی هەیە و حزبەکانی دیکە لەگەڵ مانەوەی ئێمەن لە شنگال”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com