ویکیلیکس کۆمەڵێک بەڵگەنامەی دەربارەی چالاکیەکانی سی.ئای.ئەی بڵاو کردەوە

0

نوچەنێت-رۆیتەرز

پێگەی ویکیلیکس، کۆمەڵێک بەڵگەنامەی نهێنی بڵاوکردۆتەوە، کە تایبەتن بە شێوازی کاروچالاکی دەزگای هەواڵگری ئەمریکا لە پەیوەندی لە گەڵ سیخوڕیکردن بە سەر پەیوەندیە تەلەفۆنیەکان و هاککرنی تەلەفۆنەکان و ئامرازەکانی دیکەی پەیوەندی.

لە بەشێک لەو هەزاران بەڵگەنامەیە، کە رۆژی رابردوو لە لایەن ویکیلیکسەوە بڵاو بۆتەوە، ئاماژە بەوە دراوە ،کە رێکخراوی سی.ئای.ئەی، دەزگای هەواڵگری ئەمریکا بە هاوبەشی و هاوکاری لە  گەڵ دەزگا هەواڵگریەکانی دیکەی ئەم وڵاتە و وڵاتانی دیکەی جیهان، بە چ شێوەیەک بە هاککردنی ئەو مۆبایلانە، کە گوگڵ ئەندرۆید بە کار دێنن، توانیویانە ئەپەکانی وەک واتساپ، تەلەگرام و سیگناڵ هاک بکەن و دەستیان بە زانیاریەکان بگات.

کۆمپانیای گوگڵ، تاکوو ئیستا بەرامبەر بەم کارەی ویکیلیکس،هیچ کاردانەوەیەکی نەبووە، بەڵام رایگەیاندووە لەم بارەیەوە دەست دەکات بە لێکۆڵینەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com