گۆڕان: پێویستە پێش ئەنجامدانی هەڵبژاردن پەرلەمانی کوردستان کارابکرێتەوە

0

نوچەنێت: تایبەت

پەرلەمانتارێکی گۆڕان رایدەگەیەنێت، باشترین دەرفەت ئەوەیە لایەنە سیاسیەکان رێكبکەون لەسەر کاراکردنەوەی پەرلەمان تا هەڵبژاردن لەکاتی خۆیدا بکرێت.

رۆژی دووشەممە 6-3-2017 حكومەتی هەرێمی كوردستان بودجەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستانی پەسندكرد، كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانیش دەڵێت‌، دەبێ‌ رۆژی 6-11-2017 هەڵبژاردن بكرێت.

لەلێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، قارەمان قادر، ئەندام پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی گۆڕان، لەبارەی ئەنجامدانی هەڵبژادنی پەرلەمانی کوردستان و سەرۆکایەتی هەرێم رایگەیاند: لە هەموو حاڵەتەکان باشترین دەرفەت ئەوەیە، کە لایەنە سیاسیەکان رێكبکەون لەسەر دەستبەکاربوونی پەرلەمان لەسەرکارەکانی خۆی و هەڵبژاردن لەکاتی خۆیدا بکرێت.

قارەمان قادر، بە پێویستی دەزانێت پێش ئەنجامدانی هەڵبژاردن، پەرلەمانی کوردستان کارابکرێتەوە، دەڵێت “هەر کاتێك پەرلەمان، کە مەرجەعی سیاسی و یاسایی خەڵکی کوردستانە کاراکرایەوە، ئەو کاتە دەتوانرێت لەوێوە بڕیارێک دەربکرێت و هەڵبژاردن لەکاتی خۆیدابکرێت بکرێت”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com