داعش هەڕەشەی بەئامانج گرتنی کەمپی ئاوارەکان دەکات

0

نوچەنێت
داعش هەڕەشەی کردووە کردەوەی خوکوژی لەنێو ئاوارەکاندا ئەنجام دەدات،لە کەمپەکانی کەرکوک بەتایبەتی ئەو کەمپانەی ئاوەرەکانی حەویجە تێیاندا نیشتەجێن. هێزەکانی ئاسایش-ش بەچواردەوری کەمپەکان بڵاوبوونەتەوە رێوشوێنی ئەمنی تووند گیراوەتەبەر.

زیاتر لە 600 هەزار ئاوارەی ناوچەکانی: حەویجە، دیالە، سەڵاحەدین، ئەنبار، بابل، بەغدا و نەینەوا ئێستا لە کەرکوکن، شەش کەمپیان بۆ دروستکراوە، ئەرکی پاراستنی دوو کەمپیان بەهێزەکانی ئاسایش، چوار کەمپەکەی دیکەشیان بە هێزەکانی پۆلیس سپێردراوە.

کاوە پەروێز، بەڕێوەبەری ئاسایشی لەیلان بە (رووداو)ی راگەیاند، پەیامی ئێمە بۆ ئاوارەکان ئەوەیە: دەیانپارێزین، ئەوان هاتوونەتە لای ئێمە بۆیە لەسەرمانە بیانپارێزین. زانیاری هەیه داعش بەنیازە رەوشی ئەمنی ئەم ناوچەیە تێکبدات، ئێمەش لەگەڵ پۆلیس و ئاسایش لە ئامادەباشیداین بۆ رێگەگرتن لە هەر رووداوێکی نەخوازراو.

داعش لەڕێگەی ئاوارەکانەوە بەردەوام چەکدارەکانی رەوانەی کەرکوک دەکات، بەڵام لەژێر دەستی هێزە ئەمەنیییەکان دەربازنابن و، هەرزوو ئاشکرایان دەکەن. لەماوەی شەش مانگی رابردووشدا 118 چەکداری داعش لەنێو ئاوارەکاندا دەستگیرکراون.

سەرحەد قادر، بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزا و ناحییەکانی کەرکوک دەڵێ ئێمە بۆ هەموو ئەگەرێک هێزمان هەیە، ئامادەین بۆ هەر رووبەڕووبوونەوەیەک، دەبێ هەموو شتێک چاوەڕێ بکەین، لەوانەیە ئەوان بیانەوێ زانیاری هەڵەبدەن، یان هەڕەشە بکەن، هەرچی شتە، ئەوان کردیان، بەڵام لە هیچیاندا سەرکەوتوو نەبوون، “زۆر شتیان کرد بەناوی عەمەلییەی نەوعی، بەڵام بوونە عەمەلی فاشیل”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com