نوچه‌نێت- شه‌فه‌ق نیوز
پێش چه‌ند رۆژێك رێكخراوی داعش بۆ یه‌كه‌مجار به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ بڕیاریدا، ئه‌ندامه‌كانی له‌ناو چیندا بڵاو بكاته‌وه، به گوته‌ی داعش، ئه‌مه تۆڵه سه‌ندنه‌وه‌یه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و سته‌مكارییه‌ی به‌رامبه‌ر موسڵمانانی چین ده‌كرێت.
داعش ئه‌و داواكارییه‌شی دووباره پێشكه‌ش كرده‌وه، كه له كۆتایی ساڵی 2015 پێشكه‌شی موسڵمانانی چینی كردبوو بۆ هاتنه ناو ریزه‌كانی داعش.
له چه‌ند مانگی رابردوودا چاودێران تێبینی ئه‌وه‌یان كردووه، كه داعش زۆر له جاران سورتره له‌سه‌ر به‌هێز كردنی پێگه‌ی خۆی له چین و هیندستان و وڵاتانی دیكه، كه زۆرینه‌یان ده‌كه‌ونه باشوری رۆژهه‌ڵاتی ئاسیاوه.
به‌ڵام هۆكاره‌كانی هه‌وڵه‌كانی داعش بۆ چوونه ناو ئه‌م وڵاتانه‌وه زۆرن، گرنگترینیان رۆژ به‌رۆژ بچوكبوونه‌وه‌ی رووبه‌ری خه‌لافه‌ته‌كه‌ی له عێراق و سوریا، كه له رێگه‌یه‌وه توانی خۆی به‌سه‌ر جیهاندا بسه‌پێنێت، له رێگه‌ی پیاده كردنی كاره تیرۆرستیه‌كانی و راگه‌یاندنی به‌هێزه‌وه.
هۆكاری دیكه‌ش هه‌ن، كه داعش به كارتی گرنگیان داده‌نێت بۆ گونجان له‌و جێگایانه و به‌هێزبوونی پێگەیان، زۆر له شیكه‌ره‌وه ساسییه‌كان له‌ماوه‌ی دوو ساڵی رابردوودا، گومانیان هه‌بوو له‌وه‌ی، كه هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی سه‌ركه‌وتوو بێت له رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی داعش له عێراق و سوریا و لیبیا و كه‌ناراوه‌كانی ئه‌فریقا، به‌ڵام ئێستا له‌ناوچوونی پێگه‌كانی داعش بووه‌ته دیفاكتۆ.
هۆكارێكی دیكه، كه وا ده‌كات داعش چالاكیه‌كانی بگوازێته‌وه بۆ چین، هیندستان و فلیپین بۆ نمونه، بوونی خاكێكی به‌پیته بۆ گه‌شه‌سه‌ندنی ئایدۆلۆژیای داعش و به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی له‌و ناوچانه.
بۆ نمونه له هیندستان داعش ده‌توانێت گوتاری خۆی له‌ناو 170 ملیۆن كه‌س بڵاو بكاته‌وه، كه پێشبینی ده‌كرێت له ناوه‌ڕاستی ئه‌م سه‌ده‌یه‌دا ژماره‌یان بگاته 300 ملیۆن كه‌س.
له چین، داعش ئه‌و ده‌ستدرێژیانه‌ی كردووه به بیانوو بۆ چوونه ئه‌و وڵاته، كه ده‌كرێته سه‌ر كه‌مینه‌ی ئایگۆری موسڵمان له باكووری رۆژهه‌ڵاتی وڵات.
چه‌ندین راپۆرتیش باس له‌وه ده‌كه‌ن، ئه‌م كه‌مینه‌یه چه‌ندین كه‌سیان چوونه سوریا و عێراق و ئێستا له ریزه‌كانی داعشدا چه‌كدارن.
له فلیپینیش گروپی ئه‌بی سه‌یاف، له گروپه ئبیسلامیانه‌یه، كه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه هاوسۆزی خۆیان بۆ ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی سه‌رۆكی رێكخراوی داعش ده‌ربڕی.
مالیزیا و ئیندۆنیسیاش، گرنگترین ده‌وڵه‌تی ئیسلامین له رووی ژماره‌ی دانیشتوانه‌وه، داعش ده‌یه‌وێت رۆڵی بنه‌ڕه‌تی بگێڕێت له‌وه‌ی موسڵمانانی ئه‌و وڵاتانه رازی بكات، كه داعش له‌سه‌ر حه‌قه و ئه‌وانی دیكه هه‌ڵه‌ن.
گرنگترین كارت، كه داعش به‌كاری ده‌هێنێت له‌م وڵاتانه‌دا، وه‌به‌رهێنانه له چه‌كێكی مه‌ترسیداردا، ئه‌ویش بانگه‌شه‌یه له‌رێگه‌ی ئینته‌رنێته‌وه له‌رێگه‌ی شانه نوستووه‌كانه‌وه.