نوچە.نێت
خەڵاتی ئوسکار بۆ باشترین فیلمی بیانی لە ٨٨ مین خولی ئوسکار بەرێوە چوو .
بەپێی گۆڤاری “ئێل پائیس”ی ئیسپانی دەرهێنەری بەناوبانگی ئێرانی ئەسغەر فەرهادی خەڵاتی ئوسکار بۆ باشترین فیلم، لە فیلمی” فرۆشیار”ی پێ بەخشرا.
ئەو دەرهێنەرە،رایگەیاند ، مەبەست لە فیلمی “فرۆشیار” ئەوەیە کاتێک سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترامپ بریاری رێگری لە گەشتی ٧ ووڵات بۆ ووڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا کرد ،و راگرتنی ڤیزای ووڵاتەکەی بەرامبەر بە کۆچبەران ، گلەیی و رەخنەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ئێران توانی لە فیلمی فرۆشیار، خەڵاتی ئوسکار بباتەوە.
هەر بەپێی ئەو گۆڤارە ئیسپانیە، ئاشکرای دەکات و دەڵێت” ئەگەر فیلمی فرۆشیار خەڵاتی ئوسکار بباتەوە وەک ئەوە وایە زللەیەک لە ترامپ درابێت”، بەڵام فروشیار خەڵاتەکەی بردەوە.
شایەنی باسە، فلیمی فرۆشیار، لە گۆرەپانی “ترافالگار”ی لەندەن، بە خۆرایی نمایش کرا و نزیکەی 10 هەزار کەس بینەری فیلمەکە بوون .

