نوچە.نێت
لە سەردەمی تەکنەلۆجیا وبەکار هێنانی ئەنتەرنێت، زۆرێک لە هونەرمەندان ئاشکرایان کرد ، کە بەهیچ جۆرێک ئەنتەرنێت بەکار ناهێنن، بەتایبەت تۆرەکۆمەڵایەتیەکان، کە تۆری پەیوەندی نێوان هەوادارن ئەستێرەکانە.
گۆڤاری بيزنس إنسايدر: ی ئەمریکی ناوی ئەو هونەرمەندانە ئاشکرا دەکات کە ئەوان بە ” دژی تەکنەلۆجیا”، وەصف دەکات، رایگەیاند کە زۆرینەی هونەرمەندەکان لە ژیانی رۆژانەیاندا نە ئەنتەرنێت، نە تۆری کۆمەڵایەتی بەکار ناهێنن.

وينونا رايدر، ، لە دیدارێکدا لە ساڵی 2010، رایگەیاند بەیەکجاری وازی لەبەکارهێنانی کۆمپیوتەر هێناوە،دەڵێت، هیچ رێگەیەکی نیە بۆ گەشتن بە خەڵک، وتەنیا لەرێگای موبایلەکەیەوە پەیوەندی هەیە.

ئەکتەری بەناوبانگ ئەنجلینا جولی، بۆیەکەم جار لەژیانیدا ساڵی 2011 ئەنتەرنێتی بەکار هێناوە ، تەنیا بۆ گەران بەدوای سایتی ئەمازوندا بوە، ئەنجلینا رایگەیاند کە کاتێک ئەنتەرنێتی بەکار هێناوە هەستی بە نوقوم بون کردوە لەنێوان ئەو هەموو هەڵبژاردەی لەبەردەمیا خراوەتە روو ، ئەنجلینا دانی بەوەشدا نا کە نازانێت زۆر بەباشی ئەنتەرنێت بەکار بێنێت.

هونەرمەند براد بیت، هیچ جیاوازیەکی نیە لەگەڵ ئەنجلینا جولیدا، بیت رایگەیاند کە بەهیچ شێوەیەک نازانێت بەباشی ئەنتەرنێت بەکار بێنێت، وتیشی: نایەوێت شتێک بەکار بێنێت کە ناوی “ئامێری ریکلامە”، دەشڵێت” کاتێک بەکاری دەهێنێت، هەست بە ئاشتی و ئارامی ناوخۆی خۆی ناکات بەڵکو هەست بە داگیرکردنی ناوخۆی خۆی دەکات.
