نوچەنێت
وەك كاردانەوەیەك بەرامبەر جوڵاندنی پێشمەرگەكانی رۆژئاوای كوردستان لە سنوری شنگال و دروستبوونی شەڕ لەنێوان ئەوان و شەڕڤانانی یەبەشەی سەر بە پەكەكە، لە چەند شوێنێكی رۆژئاوای كوردستان هێرشكرایە سەر بارەگاكانی ئەنەكەسە.
سەرلەبەیانی رۆژی هەینی 3-3-2017، هێزێكی پێشمەرگەی رۆژئاوای كوردستان لە سنوری شنگال جوڵەی پێكرا و لە بازگەیەکی کۆمەڵگەی خانەسۆری نزیک شارۆچكەی سنوونێ، شەڕەتەقە لەنێوان ئەوان و یەكینەكانی بەرخودانی شنگال (یەبەشە) روویدا. بەهۆی شەڕەكە شەڕڤانێکی یەبەشە گیانی لەدەستدا و سێی دیكەش بریندار بوون، چوار پێشمەرگەی رۆژئاڤاش بریندار بوون.
بەپێی سەرچاوەكانی هەواڵ، ئێوارەی رۆژی هەینی 3-3-2017، لایەنگرانی پارتی یەکێتی دیموکراتی PYD، لە هەریەك لە شارەكانی قامشلۆ و دربێسیێ لە رۆژئاوای كوردستان، هێرشیان كردووەتەوە سەر بارەگاكانی ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد لە سوریا ENKS .
سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن، لە قامشلۆ هێرشكراوەتە سەر دوو بارەگای ئەنەكەسە و ئاڵای كوردستانیان لەسەر هێنراوەتە خوارەوە، یەكێك لە بارەگاكانیش سووتێنراوە. هەروەها لە شاری دربێسیێ هێرشكراوەتە سەر بارەگای ئەنەكەسە و ئاڵای كوردستانی لەسەر هێنراوەتە خوارەوە. لە شاری دێرك-یش محەممەد عەلی، ئەندامی لیژنەی ناوەندی ئەنەكەسە لەلایەن ئاسایشی رۆژئاڤاوە دەستگیركراوە.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)