نوچه‌نێت – نیۆرك تایمز+به‌وابه
قه‌یس خه‌زعه‌لی، سه‌رۆكی یه‌كێك له توندترین میلیشیای شیعه‌كانی ناو حه‌شدی شه‌عبی، به‌رگری له رۆڵی ئێستا و داهاتووی ئه‌و میلیشیایانه كرد، له كاتێكدا مه‌ترسی سه‌ركرده‌كانی ئه‌و میلیشیایانه روو له‌زیادبوونه، له‌وه‌ی كه ئه‌و میلیشیا شیعانه له سه‌ره‌وه‌ی ئه‌و لیسته بن، كه ئێداره‌ی نوێی ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت بیانپێكێت، وه‌ك ده‌ستپێكێك بۆ سنوردار كردنی هه‌ژموون و بڕینی قۆڵی ئێران له‌رووی سه‌ربازی و سیاسییه‌وه له عێراق.
هه‌ر له سه‌ره‌تای هاتنی ئیداره‌ی سه‌رۆك ترامپه‌وه بۆ سه‌ر حوكم له ویلایه‌ته‌یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا، تێبینی ئه‌وه كرا، كه به وردی چاوی له‌سه‌ر گۆڕه‌پانی عێراقه، به‌وپێیه‌ی گۆڕه‌پانی سه‌ره‌كی رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی ئه‌مریكایه له‌گه‌ڵ ئێران.
گه‌وره به‌رپرسانی ئه‌مریكا په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق چڕ كرده‌وه، هه‌روه‌ها سوپای ئه‌مریكا رۆڵی خۆی له شه‌ڕی داعشدا له پارێزگای نه‌ینه‌وا چالاك كرده‌وه، له‌رێگه‌ی هێرشی ئاسمانی و بۆمبارانی تۆپخانه‌كان و بوونی راوێژكاری سه‌ربازی له نزیك گۆڕه‌پانه‌كانی جه‌نگ، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و به‌ستووییه تێكبشكێنێت كه جه‌نگ تێیكه‌وتبوو و به‌ره‌و لای رلستی موسڵ بیانجوڵێنێت.
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی سیاسی باس له كاری به‌رنامه دارێژراوی ئه‌مریكا ده‌كه‌ن، بۆ راكێشانی عه‌بادی و دوورخستنه‌وه‌ی له ریزی ئێران، به‌وه‌ی كه ئاماده‌یی خۆیان پیشانداوه بۆ پشتیوانی كردنی له‌و ململانێیه‌ی له‌نێوان سیاسه‌توان و سه‌ركرده‌ی میلیشیا به‌هێزه‌كانی ناو خێزانه سیاسییه شیعه‌كه‌یدا هه‌یه، كه سه‌رچاوه‌ی فشاری به‌هێز بوون له‌سه‌ری هه‌ر له سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌كار بوونیه‌وه وه‌ك سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق بۆ جێگرتنه‌وه‌ی نوری مالیكی، كه به باڵی ئێران له عێراق داده‌نرێت، هه‌روه‌ها هاوپه‌یمانی گه‌وره سه‌ركرده‌كانی میلیشیا شیعه‌كانی وه‌ك هادی عامری و قه‌یس خه‌زعه‌لیه.
میلیشیا شیعه‌كان له‌وه ده‌ترسن ئه‌مریكا سه‌ركه‌وتوو بێت له‌وه‌ی ئه‌و چوارچێوه یاساییه‌ی حه‌شدی شه‌عبی به‌ده‌ستی هێنا لێبسه‌ندرێته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی رۆڵی له شه‌ڕی موسڵدا په‌راوێز خرا و به دیاریكردنی ئه‌و شوێنانه‌ی، كه ده‌توانێت تیایدا بجوڵێت، دوور له به‌ره سه‌ره‌كیه‌كانی شه‌ڕ له شاره‌كه‌دا، به‌جۆرێك هه‌ر له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی شه‌ڕی كۆنتڕۆڵ كردنه‌وه‌ی موسڵه‌وه، حه‌شدی شه‌عبی ته‌نها له میحوه‌ری ته‌له‌عفه‌ری رۆژئاوای موسڵ شه‌ڕ ده‌كات.
له شه‌ڕه‌كه‌دا ورده ورده كاریگه‌ری ئه‌م میلیشیایانه له رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی داعش كه‌م بووه‌وه، به‌جۆرێك به درێژایی چه‌ند مانگی رابردوو، ته‌نها توانیویانه چه‌ند گوندێكی ده‌ورووبه‌ری ته‌له‌عفه‌ر كۆنتڕۆڵ بكه‌نه‌وه، بێ ئه‌وه‌ی بتوانن بچنه شاره‌كه‌وه، كه تا ئێستاش به پێگه‌یه‌كی سه‌ره‌كی داعش داده‌نرێت له پارێزگای نه‌ینه‌وا.
جۆن دۆریان گوته‌بێژی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی، رۆڵی ئێرانی له شه‌ڕی موسڵدا به لاواز وه‌سف كرد، جه‌ختی كرده‌وه، كه ته‌نها له بوونی چه‌ند میلیشیایه‌ك، كه ئێران پشتیوانیان ده‌كات له ناوچه‌كانی رۆژئاوای موسڵ خۆی ده‌بینێته‌وه.
دۆریان هه‌روه‌ها گوتی “ژماره‌ی زۆری ئه‌و گروپانه‌ی سه‌ر به ئێرانمان نه‌بینیوه”.
له به‌رامبه‌ردا ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت رۆڵی خۆی له شه‌ڕی دژی داعش له عێراقدا به‌هێز بكات، به‌وه‌ی جڵه‌وی شه‌ڕی موسڵی گرتووه‌ته ده‌ست، كه شه‌ڕێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یه و عێراق ده‌باته قۆناغێكی نوێوه، كه قۆناغی دوای داعشه له عێراق، كه پێویستی به دۆزینه‌وه‌ی رێوشوێنی سیاسی نوێ و دووباره كێشانه‌وه‌ی نه‌خشه‌ی ده‌سه‌ڵات و هه‌ژموون هه‌یه له وڵات‌دا.
رۆژنامه‌ی نیۆرك تایمز له راپۆرتێكیدا ده‌ڵێت، تۆپخانه‌كانی هاوتزه‌ری ئه‌مریكی، رۆڵی سه‌ره‌كی ده‌گێڕن بۆ یارمه‌تی دانی سوپای عێراق، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت به‌ره‌و پێش بڕوات له شه‌ڕی كۆنتڕۆڵ كردنه‌وه‌ی لای راستی موسڵ. گوتیشی پشتیوانی ئه‌مریكا هۆكاری گرتنه‌وه‌ی فرۆكه‌خانه‌ی موسڵ بووه.
راپۆرته‌كه له زاری جیفری روس، كه یه‌كه‌ی تۆپخانه‌كان له ناحیه‌ی حه‌مام عه‌لیلی باشووری موسڵ به‌ڕێوه‌ده‌بات، گواستویه‌تیه‌وه و ده‌ڵێت، ئه‌ندامانی تیمه‌كه‌مان زۆر سه‌رقاڵن به ئه‌نجامدانی ئه‌م كاره‌وه و به‌رده‌وامن له تۆپباران كردنی پێگه‌كانی داعش له رۆژئاوای موسڵ، كه 15 میل له باكوری رۆژئاوای ناحیه‌ی حه‌مام عه‌لیله‌وه دووره.
راپۆرته‌كه هه‌روه‌ها ده‌ڵێت “رۆڵی سه‌ربازی ئه‌مریكا له شه‌ڕی موسڵدا له چه‌ند روویه‌كه‌وه‌یه، یه‌كه‌میان دانانی راوێژكاری سه‌ربازییه له نزیك گۆڕه‌پانه‌كانی جه‌نگه‌وه، هه‌روه‌ها پشتیوانی سوپای عێراق ده‌كات به موشه‌كباران له‌رێگه‌ی مانگه ده‌ستكرده‌كانه‌وه، ئه‌مه جگه له هێرشه ئاسمانیه به‌رده‌وامه‌كان و سوڕانه‌وه‌ی فرۆكه‌كانی ئاپاتچی كه موشه‌كی هیڵفایه‌ریان هه‌ڵگرتووه”.
ئه‌وه‌ی كه چاودێرانی سیایی لێی دڵنیان ئه‌وه‌یه، کە ئه‌مریكا ئه‌م هه‌موو كاره بۆ ئه‌وه ناكات تا رێگه بۆ هه‌ژموونی ئێران خۆش بكات له ناوچه تازه ئازاد كراوه‌كان، له رێگه‌ی میلیشیا شیعه‌كانه‌وه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، شاره‌زایانی كاروباری سه‌ربازی ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، كه چڕبوونه‌وه‌ی میلیشیا شیعه‌كان له رۆژئاوای عێراق، له ناوچه‌ی دیار و ئاشكرا و به‌بێ پشتیوانی ئاسمانی، وایان لێده‌كات نێچیرێكی ئاسانی فڕۆكه‌كانی ئه‌مریكا بن، كه ئاسمانی عێراقیان كۆنتڕۆڵكردووه، ئه‌گه‌ر بێت‌و ململانێی نێوان ئه‌مریكا و ئێران په‌ره‌ی سه‌ند له‌سه‌ر خاكی عێراق و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی سه‌ربازی روویدا.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی حكومه‌تی عێراق، حه‌شدی شه‌عبی وه‌ك ده‌سته‌یه‌كی فه‌رمی سه‌ر به فه‌رمانده‌یی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق راگه‌یاند، به‌ڵام ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا گرنگی به‌و بانگه‌شه‌یه نادات، چونكه ده‌زانێت فه‌رمانداری راسته‌قینه‌ی ئه‌و میلیشیایانه ئێرانه.
ئه‌م جموجوڵانه‌ی ئه‌مریكا بووه‌ته سه‌رچاوه‌ی نیگه‌رانی بۆ سه‌ركرده‌كانی حه‌شدی شه‌عبی، ئه‌مه‌ش وایكرد قه‌یس خه‌زعه‌لی، سه‌رۆكی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق، بێته قسه و به‌رگری له رۆڵی حه‌شدی شه‌عبی بكات له ئێستا و داهاتووی عێراقدا، نه‌ك له رووی سه‌ربازییه‌وه، به‌ڵكو له رووی سیاسیشه‌وه.
خه‌زعه‌لی گوتی، وه‌ك چۆن حه‌شدی شه‌عبی له پرۆسه سه‌ربازییه‌كاندا به‌شداره، له پرۆسه‌ی سیاسیش‌دا به‌شدار ده‌بێت، جه‌ختی كرده‌وه كه “حه‌شدی شه‌عبی هه‌ر ماوه و فراوانیش ده‌بێت و هه‌رگیز هه‌ڵناوه‌شێته‌وه و هێزی یه‌كه‌مه له عێراقدا و له‌سه‌رو هه‌موو ناوه‌كانی دیكه‌وه‌یه”.