حەمەڕەشید هەرەس: عەرەب ئێستا کە ئەم شەڕە بە کورد ئەفرۆشێت ئەزانێت چەند بەرەکی کۆمەڵگای کوردی داڕزاندووە
نوچەنێت: سیاسەتی دەسەڵاتی بەغداو پەرتەوازەیی خیتابی کوردی؟ کاریگەری و دەرئەنجامەکانی؟.
حەمەڕەشید هەرەس:
ئەوەی تا ئێستا سەرانی کورد بە دەست عەرەبەوە گیری خواردووە، پەشیمان بوونەوەی دووەمیانە لە قەباڵەی نووسراو، چجای پەیمانی شەرەف کە بە زارەکی ئەیدەن بە گوێی کوردا.
ئەگەر بە هەر هەموو مێژووی عەرەبدا بچینەوە، سەدەها بگرە هەزارەها قەباڵەیان بە پەنجەی پیرۆزیان مۆر کردووە و، دوایی حسابی ئەو دەستەسڕەیان بۆ نەکردووە، کە پاش بەکار هێنانی تووڕی ئەدەن. ئیتر لە سوڵحەکانی حەربولبەسووس، سوڵحی حودەیبییە، ئەشهورولحورم، سوڵحی نێوان معاویە لەگەڵ عەلی کوڕی ئەبوتالیب، حەسەن و حسەینی کوڕیەوە پیا وەرە تائەگەیتە سوڵحەکانی دەوڵەتی عەباسی و عەرەب و فارس، عەرەب وتورک، عەرەب و دەوڵەتانی جیهان لە رابووردوو و مێژووی نوێ دا، ئینجا لەگەڵ کوردا بە درێژایی مێژووی خوێناویمان.
باشە کە رۆشنبیرەکانمان ئاوا لە عەرەب گەیشتبن و ئامادە نەبن بە هیچ جۆرێك ئەژمار بۆ رێکەوتن لە گەڵ ئەم دڕندانەدا بکرێت، ئەی چی وای لە سەرانی کورد کردووە، کۆبوونەوەی سەر مێزەکانیان بە هەند وەربگرن و ئەمەندە خۆشباوەڕ بن؟
ئەمە سەری چەندهەم جارە کە عەرەب لە پەیمانەکانی پەشیمان بێتەوە؟ ئەی کوا وەرگرتنی پەند و وانە؟
بۆچی خاکی داگیرکراوی کوردستان کرا بە مادەی دەستووری و، کرا بە یەکێک لەو سوڵحانەی کە عەرەب بە درێژایی مێژوو بەرامبەرەکەی پێ هەڵخەڵەتاندووە؟
ئایا سەرانی کورد نازانن عەرەب پەڵپی ئەوە ئەگرێت و، ئەیەوێت شەڕی جیابوونەوەی کوردستان بکات بێ ناوچە داگیرکروەکان؟ ئەو جیابوونەوەیەی سەدام چلودوو ساڵ پێش ئێستا لە سوڵحەکەی یانزەی ئازاردا دەستنیشانی کرد؟
عەرەب ئێستا کە ئەم شەڕە بە کورد ئەفرۆشێت، ئەزانێت لە کاتێکدایە، چەند بەرەکی و ململانێی بەرژەوەندی کۆمەڵگای کوردی داڕزاندووە؟ ئەی بۆ پشتی یەکتر ناگرین؟ ئەی بۆ بە ویست و ئارەزووی خۆمان بیانوو ئەدەینە دەست دوژمنەکەمان بۆ ئەوەی کوردەکەی برامان شکست بێنێت؟ خۆ ئەگەر گومانمان هەبێت لە راستی و ناراستی سەرۆکێکی کورد، خۆ گومان نەماوەتەوە بۆ بەرامبەرەکەی کە دوژمنە و لە هەوڵی فەوتاندن و زنجیرەیەك ئەنفالی تردایە، خۆ گومان نەماوەتەوە مالیکی ئێستا شانزە فەوجی مەشق پێکراوی بە تانك و تەیارەوە ئامادەی هێرشە. ئەی ئەو هەموو سوپا تەیار کراوەی بۆ کێ یە؟ تۆ بڵێیت بۆ کوێتی بێت و وەك سەدام هەڵیتەکێنن؟ یان بۆ ئێرانی ئەتۆمی یان تورکیای ناتۆ؟ یان ….. یان.
ئەوەتی سوپای عیراق هەیە هەر بەرامبەر کورد ئازا بووە، ئێستاش ئەگەر فریای خۆمان نەکەوین، گومانی تیا نیە وەك ماروپەیژەکە ئەگەڕێینەوە بۆ سەر کلکی مارەکە و کۆتایی بەم کەپرە شلوشۆقەی کورد دێنن و ئەیڕووخێنن بە سەرمانا.
ئەمڕۆ یەك خاڵ گرنگە ئەویش ئەبێت بزانین عەرەب نابێت سوڵحی لەگەڵ بکرێت.
ئەمە کەلتوور و پیاوەتی کۆن و تازەی عەرەبە، هەتا لەماڵەکەیدا بیت ئامادەیە ئەوپەڕی خزمەت و میوانداریت بکات، بەڵام کە ماڵئاواییت لێ کرد و جێتهێشت، سواری حوشترەکەی ئەبێت و لە رێگا رووتت ئەکاتەوە.
دە با نەهێڵین عەرەب یەك بستی کوردستان بە ماڵی خۆی بزانێت، با لە کوردایەتی رووتمان نەکاتەوە.
١٨/٤/١٢