
پارتی كادیره ده‌رنه‌چووه‌كانی له حكومه‌تدا داده‌مه‌زرێنێت
نوچه‌نێت: تایبه‌ت
سه‌رچاوه‌یه‌ك له سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند، حیزبه‌كه‌ی هه‌وڵ ده‌دات، كار بۆ كادیره ده‌رنه‌چووه‌كانی بدۆزێته‌وه و “له حكومه‌تدا جێگه‌یان ده‌كه‌ینه‌وه”.
هیوا ئه‌حمه‌د مسته‌فا ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پارتی رایگه‌یاند، حیزبه‌كه‌ی ده‌ستبه‌رداری كادیره ده‌رنه‌چووه‌كانی نابێت، وتیشی “هه‌وڵ ده‌ده‌ین، كارییان بۆ بدۆزینه‌وه، له مه‌كته‌بی رێكخستن و مه‌كته‌بی هه‌ڵبژاردن و هێزی پێشمه‌رگه، هه‌روه‌ها هه‌وڵ ده‌ده‌ین به‌شێكیشیان له حكومه‌تدا جێگه بكه‌ینه‌وه”.
هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و پرسە، بەرپرسی یەکێک لە سێ لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکە وتی “به‌گوێره‌ی مه‌علوماته‌كان، به‌شی هه‌ره‌زۆری كادیره‌كانی پارتی به پله‌ی جیاواز خانه‌نشین كراون، بۆیه كادیره‌كانی ئەو حیزبه ده‌سه‌ڵاتدارانە له هه‌رێمی كوردستاندا، ، هیچ كاتێك بێ كار نابن”.